fbpx
Shadow Shadow

" داهاتى فڕۆشتنى نه‌وته‌كه‌ دەچێتە گیرفانى سه‌ركرده‌ حزبیه‌كانه‌وە"

په‌رله‌مانتارێكى عێراق: بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى داهاتى نه‌وتى فڕۆشراوى هه‌رێم پێویسته‌ هێز به‌كاربهێنرێت

19:39 پێنج شه‌ممه‌ 11 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

 

ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق كه‌ خه‌ڵكى شارى به‌سڕه‌یه‌، داوا له‌عادل عه‌بدولمه‌هدى سەرۆک وەزیرانى عێراق ده‌كات، بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى داهاتى نه‌وتى فڕۆشراوى هه‌رێم بۆ سه‌ر بودجه‌ى عێراق هێز به‌كاربهێنێت.

.

 

هوده‌ى عه‌واد په‌رله‌مانتارى فراکسیۆنى سادیقون له‌په‌رله‌مانى عێراق راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردوه ‌:”بێده‌نگبوونى حكومه‌ت و په‌رله‌مان له‌ فڕۆشتنى نه‌وتى عێراق له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌ كورده‌كانه‌وه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌تى خۆیان و بێ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و داهاته‌ بۆ سه‌ر بودجه‌ى عێراق، هیچ نییه‌ جگه‌ له‌خیانه‌ت”.

.

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى فراكسیۆنى سادیقون، وتیشى، حزبه‌ كوردیه‌كان له‌به‌غداد كاروباره‌كانى لیژنه‌یه‌كى لیكۆڵینه‌وه‌ى په‌رله‌مانیان په‌كخستووە كه‌ پێشتر ویستویه‌تى به‌دواداچون بۆ هه‌ندێ كارى بازرگانى كۆمپانیاى كار و قه‌یوان بكات، كه‌ به‌وته‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ (دوو كۆمپانیاى حزبین).

 

.

هوده‌ى عه‌واد پرسیارێكى ئاڕاسته‌ى سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى عێراق كردووه‌ و دەڵێت” ئه‌گه‌ر به‌سڕه‌ به‌و شێوه‌یه‌ى هه‌رێم مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ نه‌وته‌كه‌یدا بكردایه‌ ئێوه‌ چیتان ده‌كرد..؟ ئایا هه‌مان كاردانه‌وه‌تان ده‌بوو له‌كاتێكدا ئێمه‌ش ده‌توانین نه‌وته‌كه‌مان بۆخۆمان بفڕۆشین”.

.

پرسى رادەستنەکردنى نەوت لەلایەن هەرێمى کوردستانەوە بە حکومەتى عێراق پرسێکى گرنگى ناوەندە سیاسیەکەى عێراقە و بەگوێرەى بودجەى گشتى عێراق دەبوو هەرێمى کوردستان رۆژانە بڕى 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستى بەغدا بکات.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل