fbpx
Shadow Shadow

"چیتر ڕیایى عه‌بدولمه‌هدى بۆ هه‌رێم قه‌بوڵ ناكه‌ین"

په‌رله‌مانتارێكى عه‌ره‌ب داواى ئاشكراكردنى ژماره‌ و داهاتى خاڵه‌ سنورییه‌كانى هه‌رێم ده‌كات

17:58 هه‌ینی 23 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

 

بەگوێرەى نووسراوێكى فه‌رمى كه‌ ئاڕاسته‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراقى كردووه،‌ هودا سه‌جاد، ئەندامى پەرلەمانى عێراق داوا ده‌كات، ژماره‌ و داهاتى ساڵانه‌ى خاڵه‌ گومرگییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، ئاشكرا بكرێت.

.

به‌گوێره‌ى نوسراوه‌ فه‌رمیه‌كه‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ كه‌ به‌روارى (21ى ئابى 2019)ى لەسەرە و وێنەیەکى دەست (ناس کورد) کەوتووە و ئاڕاسته‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مان كراوه‌، تیایدا داوا ده‌كات ژماره‌ى خاڵه‌ گومرگی و خاڵه‌ سنورییه‌، زه‌مینى و ئاسمانییه‌ فه‌رمیى و نافه‌رمییه‌كان كه‌ ده‌كه‌ونه‌ هه‌رێمى كوردستانه‌وه،‌ ئاشكرا بكرێن.

.

له‌داواكارى دووه‌مى په‌رله‌مانتاره‌كه‌دا هاتووه “داهاتى ساڵانه‌ى خاڵه‌ سنورییه‌ زه‌مینیه‌كانى  هه‌رێمى كوردستان، ئاشكرا بكرێت”.

.

له‌ داواكارى سێیه‌میشیدا كه‌ په‌یوه‌ندى به‌پشكێنه‌رى گشتى خاڵه‌ سنورییه‌كانه‌وه‌ هه‌یه،‌ هودا سه‌جاد داواى كردووه‌:”به‌ڵگه‌ى یاسایى له‌سه‌ر دامه‌زراندنى نوسینگه‌ى پشكێنه‌رى گشتى له‌ده‌سته‌ى خاڵه‌ سنورییه‌كان ڕوونبكرێته‌وه‌ له‌كاتێكدا یاساى تایبه‌تمه‌ند هیچ ئاماژه‌یه‌كى بۆ دامه‌زراندنى ئه‌و نوسینگه‌یه‌ تێدا نیه”.

.

پێشتریش له‌چاوپێكه‌وتنێكى تەلەفزیۆنیدا ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ عادل عه‌بدولمه‌هدى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق به‌وه‌ تۆمه‌تبار كردبوو، چاو له‌كۆمه‌ڵێك پێشێلكارى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌پۆشێت كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌داهاته‌ سنورییه‌كانى هه‌رێم و فڕۆشتنى نه‌وت و پرسى بودجه‌ و موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمه‌وه‌ هه‌یه‌ و داواشى كردبوو چیتر سه‌رۆك وه‌زیران له‌و پرسه‌دا ڕیایى بۆ حكومه‌تى هه‌رێم نه‌كات.

په‌رله‌مانتارێكى عه‌ره‌ب داواى ئاشكراكردنى ژماره‌ و داهاتى خاڵه‌ سنورییه‌كانى هه‌رێم ده‌كات

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل