fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

پڕۆژه‌ یاسای چاكسازی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان چی لێهات؟

په‌رله‌مانتارێك:بۆ دواخستنی پڕۆژەکە سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان پشووه‌كانی کردووەتە بیانو

18:10 یه‌ك شه‌ممه‌ 29 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس كورد-

ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه‌ وه‌كو سیفه‌تی به‌په‌له‌ بۆ تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه‌ یاسای چاكسازی له‌ موچه‌ و ده‌رماڵه‌ و خانه‌نشینی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ دانرابوو كۆتایهات و تائێستا پڕۆژه‌كه‌ بڕیاری له‌باره‌وه‌ نه‌دراوه‌ و په‌رله‌مانتارێكیش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات “سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان پشوی سه‌ری ساڵی كردووه‌ته‌ بیانو بۆ دواخستنی پڕۆژه‌كه‌”.

.

کاوە عەبدولقادر، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاند :”هەرچەندە ئەو وادەیە کۆتایی هاتوە کە پەرلەمان دیاریکردبوو بۆ پێدانی سیفەتی بەپەلە بە پڕۆژەکە، بەڵام سەرۆکایەتی پەرلەمان پشوی سەری ساڵی کردووەتە بیانو بۆ دواخستنی پڕۆژەکە”.

.

لە خولی پێشوی پەرلەمانی کوردستاندا بەهۆی ململانێی لایەنە سیاسیەکانەوە نەتوانرا پڕۆژە یاسای چاکسازی تێبپەڕێندرێت، بەڵام لەم خولەدا پەرلەمان و حکومەت هاوڕان کە پڕۆژەکە تێبپەڕێندرێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كراوه‌ بۆ په‌سه‌ندكردن به‌ڵام تائێستا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ نه‌كراوه‌ و په‌سه‌ند نه‌كراوه‌.

.

په‌رله‌مانتارێكی پارتیش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، جگه‌ له‌ لیژنه‌ی دارایی سه‌رجه‌م لیژنه‌كانی تر راپۆرته‌كانی خۆیان كۆتایی پێهێناوه‌ و له‌ ئێستادا به‌هۆی پشووه‌كانی سه‌ری ساڵه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌كان له‌و باره‌یه‌وه‌ راوه‌ستاوه‌.

.

بەهمەن کاکە عەبدوڵا، ئەندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌فراکسیۆنی پارتی بە ناس کوردی وت :”ڕۆژی 4ی کانونی دووەمی 2020، پشوی پەرلەمان کۆتایی دێت و لیژنەی دارایش ڕاپۆرتەکانی خۆی پێشکەش دەکات و  پێشبینی دەکەم تاوەکو 8ی کانونی دووەم پەرلەمان خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاساکە ئەنجام بدات”.

.

دەربارەی ئەو دەنگۆیانەی کە باس له‌ دروستکردنی لەمپەر دەکەن بۆ پڕۆژە یاساکە لەلایەن پارتییەوە، به‌همه‌ن كاكه‌ عه‌بدوڵا ره‌تیكرده‌وه‌ فراكسیۆنه‌كه‌یان رێگری و له‌مپه‌ر بۆ تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه‌ یاساكه‌ دروست بكه‌ن و وتی: “ئێمە خۆمان داوامان کردوە سیفەتی بەپەلە بدرێتە پڕۆژەکە ئیتر چۆن لەمپەری بۆ دروست ده‌کەین، و هیچ فراکسیۆنێکی دیکەی پەرلەمانیش هەوڵی دروستکردنی لەمپەری نەداوە بۆ پڕۆژەکە و لە ماوەیەکی نزیکیشدا پەسەند دەکرێت”.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل