fbpx
Shadow Shadow

نه‌بووه‌ په‌تى سێداره‌ى خۆپیشانده‌رانه‌وه‌

په‌تى پشتیوانى مه‌رجه‌عیه‌ت عه‌بدولمەهدى ڕزگاركرد

11:17 شه‌ممه‌ 26 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

مەرجەعیەتى باڵاى ئاینى شیعەکان لە نەجەف جارێکى تر عادل عەبدولمەهدى لەگێژاوى خۆپیشاندانەکان ڕزگارکرد، لەکاتێکدا بەهۆى وتارەکەیەوە سه‌ركرده‌كانى نزیك له‌ نورى مالیكى و عه‌بادى کەوتبوونە دژایه‌تیكردنى.

.

بەپێی ڕۆژنامەى شه‌رقولئه‌وسه‌ت، دواى وتاره‌كه‌ى عه‌بدولمه‌هدى له‌پێش ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى خۆپیشاندانه‌كانى ڕۆژى هه‌ینیه‌وه‌، سه‌ركرده‌كانى نزیك له‌ نورى مالیكى و عه‌بادى كه‌وتونه‌ته‌ دژایه‌تیكردنى، به‌ڵام مه‌رجه‌عیه‌ت به‌وتاره‌كه‌ى ئه‌مجاره‌ش عه‌بدولمه‌هه‌دى له‌گێژاوى خۆپیشاندانه‌كان ده‌ركردووه‌، سیاسییه‌كى عێراقیش ده‌ڵیت، ئه‌م نه‌وه‌ كۆنه‌ سیاسیانه‌ى عێراق ئاگایان له‌سه‌رهه‌ڵدانى نه‌وه‌یه‌كى نوێى گه‌نجان نییه‌ كه‌ به‌هاوكێشه‌ كۆنه‌كانى ڕازى نییه‌ و دونیایه‌كى جیاوازترى ده‌وێت.

.

کردنەوەى دەرگا دژى نەیارەکانى

دواى پێشكه‌شكردنى وتاره‌كه‌ى له‌دره‌نگانێكى شه‌وى هه‌یندا، عه‌بدولمەهدى چه‌ند بڕیارێكى له‌باره‌ى چاكسازییه‌وه‌ ڕاگه‌یاند، کە له‌ چاكسازیكردن له‌چه‌ند وه‌زاره‌تێكه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ پشك پشکێنه‌ى حزبى، به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى په‌یوه‌ندیان به‌دۆسیه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵی و دابینكردنى هه‌لى كار و باشتركردنى گوزه‌رانى هاوڵاتییانەوە هەیە به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى كه‌ هه‌ژارن.

په‌تى پشتیوانى مه‌رجه‌عیه‌ت عه‌بدولمەهدى ڕزگاركرد

ڕۆژنامه‌ى شەرقولئەوسەت باسى له‌وه‌شكردووه‌، عه‌بدولمه‌هدى به‌وكاغه‌زانه‌ى ده‌ستى دواى هاتنه‌ خواره‌وه‌ى له‌سه‌ر مینبه‌رى وتار خوێندنه‌وه‌كه‌ى، ده‌رگایه‌كى له‌دژى نه‌یاره‌ سیاسییه‌كانى كرده‌وه‌ له‌نێویاندا حه‌یده‌ر عه‌بادى و نورى مالیكى هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیرانى كۆن، به‌و پێیه‌ى ئه‌وان به‌رپرسن له‌و بارودۆخه‌ى كه‌ ئێستا به‌سه‌ر عه‌بدولمه‌هه‌دیدا دێت.

.

دوا به‌دواى وتاره‌كه‌ى عه‌بدولمه‌هدى، خێرا سه‌ركرده‌كانى ده‌وڵه‌تى یاسا به‌سه‌رۆكایه‌تى مالیكى  و هاوپه‌یمانى نه‌سر به‌سه‌رۆكایه‌تى عه‌بادى كه‌وتنه‌ دژایه‌تى و ڕه‌خنه‌گرتنى و ئه‌وه‌یان ورژاند كه‌ عه‌بدولمه‌هه‌دى لاپه‌ڕه‌ى كۆن هه‌ڵده‌داته‌وه‌ به‌ڵام خۆى به‌رپرسه‌ له‌ ڕژانى خوێنى خۆپیشانده‌ران له‌سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى ده‌ستپێكردنى خۆپیشاندانه‌كانى ئه‌م مانگه‌وه‌، به‌وته‌ى ئه‌وان، لیژنه‌یه‌كى دامه‌زراندووه‌ هیچ بڕیارێكى له‌باره‌ى بكوژى خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ ڕانه‌گه‌یاندووه‌.

.

مەرجەعیەت؛ په‌تى ڕزگاربوون

نوێنه‌رى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌كانى عێراق له‌وتارى نوێژى هه‌ینیدا، كه‌ سیاسى و خۆپیشانده‌رانیش چاوه‌ڕوانى بوون، ڕه‌خنه‌ى له‌و لیژنه‌یه‌ گرت كه‌ عه‌بدولمه‌هدى بۆ به‌دواداچون له‌سه‌ر پرسى كوشتنى خۆپیشانده‌ران دایمه‌زراندبوو، به‌وه‌ى هیچ ئه‌نجامێكى بۆ خه‌ڵك ئاشكرا نه‌كردووه‌، مه‌رجه‌عیه‌ت پشتیوانى خۆى بۆ دامه‌زراندنى لیژنه‌یه‌كى یاسایى بێ لایه‌ن ده‌ربڕى.

.

به‌ڵام له‌وه‌دا مه‌رجه‌عیه‌ت فریاى عه‌بدولمه‌هدى كه‌وت كاتێك هۆشداریدا كه‌ وڵات به‌هۆى خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووى پشێوى نه‌بێته‌وه‌ و نه‌بێته‌ گۆڕه‌وپانى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى هاوكێشه‌كان، هه‌ر‌وه‌ها پشتیوانى چاكسازییه‌كانى جدى كرد به‌وه‌ى چه‌كیش بكه‌وێته‌ ده‌ستى ده‌وڵه‌ت.

په‌تى پشتیوانى مه‌رجه‌عیه‌ت عه‌بدولمەهدى ڕزگاركرد

حه‌یده‌ر مولا په‌رله‌مانتارى پێشووى عێراق دەڵێت “هه‌موومان چاوه‌ڕوانى قسه‌یه‌كى دیكه‌مان له‌مه‌رجه‌عیه‌ت ده‌كرد، كه‌ پێش دوو هه‌فته‌ زیاتر خاڵى خستبووه‌ سه‌ر پیته‌كان”.

.

ئه‌وه‌شى ڕوونكردووه‌ته‌وه‌، مه‌رجه‌عیه‌ت له‌وتاره‌كه‌یدا ده‌رفه‌تێكى به‌نرخى به‌خشیه‌ عه‌بدولمه‌هدى وه‌كو په‌تى ڕزگاربوون وابوو بۆى، به‌ڵام ئه‌و دۆخه‌ى كه‌ ئێستا به‌سه‌ر عێراقدا هاتووه‌ نیشانه‌ى شكستى ئه‌وانه‌یه‌ له‌ ساڵى 2003 ه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتیان گرتووه‌ته‌ ده‌ست، له‌به‌رئه‌وه‌ى واقیعى وڵاتیان به‌باشى نه‌خوێندووه‌ته‌وه‌ و هه‌ستیان به‌وه‌ نه‌كردووه‌ نه‌وه‌یه‌كى نوێ په‌یدابووه‌ وه‌كو هێزى چواره‌م ده‌ركه‌وتووه‌ و خۆى به‌سه‌ر واقیعى سیاسیدا ده‌سه‌پێنیت.

.

حەیدەر مولا باسى لەوەش کردووە، به‌درێژایى شانزه‌ ساڵه‌ سێ چینه‌ سیاسیه‌كه‌ى تر ته‌نها مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ سێ هاوكێشه‌ى سه‌ره‌كیدا كردووه‌ ئه‌وانیش ئه‌مریكا و ئێران و مه‌رجه‌عیه‌ت بووه‌ به‌ڵام خێرا تووشى سه‌رهه‌ڵدانى نه‌وه‌یه‌كى نوێ بوون كه‌ له‌ 60% دانیشتوانى عێراق پێكده‌هێنیت، ئه‌ویش چینى گه‌نجانه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت نیشتیمانێكى سه‌ربه‌خۆى بێ ده‌ستوه‌ردانیان هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌و نه‌وه‌ سیاسیه‌ كۆنانه‌ نازانن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م نه‌وه‌ نوێیه‌دا بكه‌ن، ئه‌وان نه‌ ده‌نگیان به‌ده‌ستور داوه‌ نه‌ به‌شدارى هیچ هه‌ڵبژاردانێكیان كردوه‌ و زۆر كه‌یفیان به‌ڕابردوو نایه‌ت و به‌دوا ئاینده‌یه‌كه‌و‌ن تێیدا خۆشگوزه‌ران بن.

.

ڕۆژنامه‌كه‌ باسى له‌وه‌ش كردووه‌، ئەمجارەش وتاره‌كه‌ى مه‌رجه‌عیه‌ت له‌گه‌ڵ وتاره‌كه‌ى عه‌بدولمه‌هدیدا یه‌كیانگرته‌وه‌ به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر پرسى چاكسازیكردن كه‌ سیستانیش دواى ده‌كرد به‌ره‌نگارى گه‌نده‌ڵى ببێتەوە و ڕێوشوێنیكى شه‌فاف بگیرێتەبه‌ر بۆ ڕاوه‌دونانى گه‌نده‌ڵكاران و گه‌ڕانه‌وه‌ى موڵك و ماڵ دزراوى خه‌ڵكى، به‌لاى چاودێرانه‌وه‌ ئه‌و وتاره‌ى مه‌رجه‌عیه‌ت وه‌كو ده‌رفه‌تێك بۆ ڕزگار بوونى عه‌بدولمه‌هه‌دى داده‌نرێت.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل