fbpx
Shadow Shadow

پنتاگۆن: هێزەکانمان لە کۆبانێ نەکشاونەتەوە

08:54 شه‌ممه‌ 12 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

وەزارەتى بەرگرى ئەمریکا (پنتاگۆن) ڕایگەیاند، دواى بۆردومانکردنى هێزەکانیان لەلایەن تورکیاوە لە سنورى کۆبانێ، هێزەکانیان نەکشاندووەتەوە.

.

درەنگانى شەوى ڕابردوو هێزەکانى ئەمریکا لە سنورى کۆبانێ لەلایەن تورکیاوە بۆردومانکران، بەبێ ئەوەى هیچ زیانێکى گیانى لێبکەوێتەوە.

.

کاپتن بحرى بروک وتەبێژ بەناوى پنتاگۆن لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بۆردومانەکە لەدەرەوەى میکانیزمى هاوبەشى ناوچەى ئارام ڕوویداوە، لەناوچەیەک کە تورکیا دەزانێت هێزەکانى ئەمریکاى تێدا جێگیرە.

.

وتیشى “پێداچوونەوە دەکەین بە ژمارەى هێزەکانى ئەمریکا لەدواى ڕووداوەکە، بەڵام هێزەکانمان لەکۆبانێ نەکشاندووەتەوە”.

.

هاوکات ئاژانسى ڕۆیتەرز لەزارى بەرپرسێکى ئەمریکییەوە گواستییەوە، کە ژمارەیەکى کەمى هێزەکانى ئەمریکا بەشێوەیەکى کاتى گواستراونەتەوە شوێنێکى دوور لە ڕووداوەکە، بەڵام هێشتا لەناوچەکەن و پێشبینى دەکرێت بگەڕێنەوە.

.

لاى خۆیەوە، وەزارەتى بەرگرى تورکیا ڕایگەیاند، هەموو ڕێوشوێنەکانیان گرتووەتەبەر بۆ گرەنتى پاراستنى بنکەکانى ئەمریکا، بەڵام وەڵامى تەقەکردنیان داوەتەوە کە لە نزیک بنکەکەى ئەمریکاوە لە کۆبانێ لێیان کراوە.

.

وتەبێژەکەى پنتاگۆن جەختیکردەوە، ئەمریکا داواى لە تورکیا کردووە دووربکەوێتەوە لەوجۆر مامەڵەکردنە، کە دەبێتە هۆى ئەوەى بەخێرایی رێوشوێنى بەرگریکردن بگرنەبەر.

.

پێشتر سەرۆک ئەرکانى هاوبەشى ئەمریکا ڕایگەیاندبوو، تورکیایان لەشوێنى بنکەکانى ئەمریکا لە سوریا ئاگادارکردووەتەوە.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل