fbpx
Shadow Shadow

"ئێمە نەوتى سوریا نادزین"

پنتاگۆن: داهاتى نەوتى باکور و ڕۆژهەڵاتى سوریا بۆ هەسەدە دەبێت

08:44 هه‌ینی 08 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

وەزارەتى بەرگرى ئەمریکا (پنتاگۆن) ڕایگەیاند، ئەمریکا نەوتى سوریا نادزێت و داهاتى ئەو نەوتەى لەکێڵگەکانى باکور و ڕۆژهەڵاتى سوریا دەردەهێنرێت بۆ هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە) دەبێت.

.

جوناتن هوفمان وتەبێژى پنتاگۆن بە ڕۆژنامەنوسانى ڕاگەیاند “هیچ سودێکى ئەو کارە بۆ ئەمریکا نابێت، بەڵکو داهات و سودى دەرهێنانى نەوت دەگەڕێتەوە بۆ هەسەدە، کە لەگەڵ وڵاتانى ڕۆژئاوا دژى داعش جەنگاون”.

.

وتیشى “ئامانج لەو کارە ئەوەیە هەسەدە سەرچاوەى دارایی هەبێت و بتوانێت هەڵمەتەکەى دژى داعش باشتربکات”.

.

وتەبێژى پنتاگۆن جەختیکردەوە، ئەوان هەوڵدەدەن ڕێگرى بکەن لەوەى داعش دەستى بگات بە بیرە نەوتەکان.

.

دواى کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا لە ڕۆژئاواى کوردستان بەبڕیارى دۆناڵد ترەمپ لە شەشى تشرینى یەکەمدا، بەشێک لەو هێزانە گەڕانەوە و لە نزیک بیرە نەوتییەکانى ناوچەکە جێگیربوون.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل