fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

ژماره‌ی بریندارانی سه‌ربازه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق به‌رزبوه‌وه‌

08:35 هه‌ینی 31 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس كورد-

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) رایگه‌یاند “ژماره‌ی برینداره‌كانی بۆردومانه‌كه‌ی بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق كه‌ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ ئه‌نجامدرا زیادی كردووه‌”.

.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ “ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازه‌ ئه‌مریكییانه‌ی كه‌ له‌ ئه‌نجامی بۆردومانه‌كه‌ی ئێراندا برینداربوون گه‌یشتووه‌ته‌ 64 سه‌رباز”.

.

له‌كاردانه‌وه‌ی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا، ئێران هێرشێكی موشه‌كی كرده‌ سه‌ر بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و كات وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه‌ هیچ یه‌كێك له‌ سه‌ربازه‌كانی زیانیان پێنه‌گه‌یشتووه‌.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل