fbpx
Shadow Shadow

پلەکانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە

16:05 چوار شه‌ممه‌ 24 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم، پلەکانى گەرما بۆ ئەمرۆ و سبەی بە بەرزی دەمێننەوە.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست ناس كورد كه‌وتووه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مڕۆ  ئاسمانی شاره‌كانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ بێت.

له‌باره‌ی پله‌ی گه‌رمی ئه‌مڕۆی شاره‌كانی كوردستان، له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژە بەوەکراوە، نزمترین  پلەکانی گەرما  بۆ  ئەمڕۆ چوارشەممە 24ى تەموزلە شارەکانی کوردستان 18 پلەی سیلیزی دەبێت و بەرزترین پلەکانی گەرما 48 پلە دەبێت کە لە شاری خانەقینە.

هەر بە گوێرەی ڕاگەیاندراوەکە، پلەکانی گەرمای ئەمڕۆی شارەکانی هەرێم بەراورد بە دوێنی سێشەممە، 23ی تەموز چەند پلەیەک بەرزبووەتەوە.

 

پلەکانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل