fbpx
Shadow Shadow

پلەى گەرمای هەرێم ساڵ بە ساڵ بەرزدەبێتەوە.. چەند ناوچەیەک بە نمونە

11:33 یه‌ك شه‌ممه‌ 22 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

بەگوێرەی بەراوردێکی کەشوهەوای هەرێمی کوردستان لە سێ ساڵدا، پلەکانی گەرمی بەشێوەیەکی بەرچاو و بەردەوام بەرزبوونەتەوە، بەشێوەیەک لە زۆربەى ناوچە ساردەکان کە پێشتر پلەکانى گەرما لە 21ی کانونی 2016 چەند پلەیەک لە خوار سفری سەدییەوە بوون، لەم ساڵدا و لە هەمان ڕۆژدا پلەى خواری سەدی یان تۆمارنەکراوە یان زۆر کەمبووەتەوە.

.

بۆ نمونە لە ناوچەى کانی ماسی لە دهۆک، لە 21ی کانونی یەکەمی 2016، پلەی گەرمی 12 پلە لە خوار سفری سەدییەوە بووە، بەڵام هەمان ناوچە و لەمساڵدا پلەى گەرما بووەتە 3 پلە خوار سفری سەدی.

.

هەربەپێی داتاکانى کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، ڕۆژی 21ی کانونی یەکەمی ساڵی 2016دا، لە شاری پێنجوێن، نزمترین پلەی گەرمی 10 پلە خوار سفری سەدییەوە بووە، لەساڵی 2017دا و لە هەمان ڕۆژدا، بووە بە 5 پلە خوار سفری سەد، لە هەمان ڕۆژی ئەمساڵدا زیاتر هاتووەتەخوار و بووە بە 2 پلە خوار سفری سەدی، واتە بەراورد بە 2016، نزیکەی 8 پلە بەرزبووەتەوە.

پلەى گەرمای هەرێم ساڵ بە ساڵ بەرزدەبێتەوە.. چەند ناوچەیەک بە نمونە

.

ئەگەر تەماشای داتای ئامێدی بکەین، لە هەمان ڕۆژی 2016دا، نزمترین پلەی گەرمی 5- بووە و لە ساڵی 2017دا بووە بە 9 پلە و لە هەمان ڕۆژی ئەمساڵیشدا کە دوێنێ بوو، 7 پلە بووە واتە نەچووەتە خوار سفری سەدییەوە.

پلەى گەرمای هەرێم ساڵ بە ساڵ بەرزدەبێتەوە.. چەند ناوچەیەک بە نمونە

.

لەوبارەیەوە ئەژی چەتۆ، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “ئەوە شتێکی ئاساییە زۆر جار پلەکانی گەرمی لە ساڵێکەوە بۆ ساڵێکی دیکە دەگۆڕێت، هەروەک چۆن ڕێژەی باران و بەفربارینیش لە نێوان ساڵەکاندا گۆڕانکاری بەسەردا دێت”.

پلەى گەرمای هەرێم ساڵ بە ساڵ بەرزدەبێتەوە.. چەند ناوچەیەک بە نمونە

.

وتیشی، ئەگەر ئەو بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بۆ ماوەی چەند ساڵێک بەردەوام بێت، ئەوکات دەبێتە جێی مەترسی، بەڵام تائێستا و ئەوەی لە هەرێم هەیە دۆخێکی ئاساییە.

.

هاوکات بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ و سبەی لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرمیش بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو بەرەو بەرزبوونەوە دەچن بەشێوەیەک نزمترین پلەی گەرمی لە پارێزگای سلێمانی تۆماردەکرێت، کە 5 پلەیە و کەرکوکیش بە 20 پلە بەرزترین پلەی گەرمی هەیە.

پلەى گەرمای هەرێم ساڵ بە ساڵ بەرزدەبێتەوە.. چەند ناوچەیەک بە نمونە پلەى گەرمای هەرێم ساڵ بە ساڵ بەرزدەبێتەوە.. چەند ناوچەیەک بە نمونە پلەى گەرمای هەرێم ساڵ بە ساڵ بەرزدەبێتەوە.. چەند ناوچەیەک بە نمونە پلەى گەرمای هەرێم ساڵ بە ساڵ بەرزدەبێتەوە.. چەند ناوچەیەک بە نمونە

 

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل