fbpx
Shadow Shadow

“پلەى سەربازی” کێشەى خستە ناو کۆنگرەى یەکێتی و هەڵبژاردنی ئەنجومەنى سەرکردایەتی دواخرا

13:42 یه‌ك شه‌ممه‌ 22 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

بڕیار بوو ئەمرۆ کاتژمێر 3ی پاش نیوەڕۆ، کۆنگرەى چوارەمی یەکێتی هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی گشتیی سەرکردایەتیی ئەو حزبە ئەنجام بدات بەڵام بۆ سبەینێ دواخرا.

.

ئەحمەد مستەفا، پەیامنێری ناس کورد ڕایگەیاند، دواخستنەکە بەهۆی پلەى سەربازیی بەشێک لە بەبژێرەکانى یەکێتییەوە بووە بۆ ئەو ئەنجومەنە.

.

وتیشی، “تاوەکو سبەینێ دەرفەت دراوە بەو بەربژێرانەى پلەى سەربازییان هەیە لەنێوان پلە سەربازییەکە و بەربژێربوون بۆ ئەو ئەنجومەنە خۆیان یەکلایی بکەنەوە و یەکێکیان هەڵبژێرن.

.

بەپێی ڕێنماییەکانى کۆمسیۆنى باڵای هەڵبژاردنەکانەوە، كەسانی سەربازی ‌و ئەمنی بۆیان نییە بەشداری كۆنگرەی حیزبی بكەن و ئەنجومەنی باڵای کۆمسیارانی عێراقیش یەکێتییان لەوە ئاگادارکردووەتەوە کە نابێت ئەو کەسانە بەشداری بکەن.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل