fbpx
Shadow Shadow

پلانەکەى ترەمپ لەنێوان پێشوازی و ڕەتکردنەوەدا.. هەندێکیش هەڵوێستیان ڕوون نییە

23:36 سێ شه‌ممه‌ 28 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس كورد-

ئەمڕۆ سێشەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا بەئامادەبوونی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل ناوەڕۆكی پڕۆژەی “گرێبەستی سەدە”ی ئاشكراكرد و بەشێوەیەكی زۆر ورد باسی پڕۆژەكەی كرد كە بەوتەی ئەو دەبێتە هۆی “ئاشتی لەنێوان ئیسرائیل و فەلەستین”، هەردوای ڕاگەیاندنەکەش، چەندین کاردانەوەی نێودەوڵەتی لێکەوتەوە.

.

سەبارەت بە پلانەكەی ترەمپ، لەیەكەم لێدوانی فەرمیدا میخائیل بۆگدانۆف، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند: “خوێندنەوە بۆ گرێبەستی سەدە دەكەین، بەڵام گرنگترین شت بۆچوونی فەلەستینیەكان و عەرەبە و هەر گرێبەستێك پێویستی بە دانوستانی ڕاستەوخۆی فەلەستینیەكان و ئیسرائیل هەیە و پێویستە ئەوان ڕێكبكەون و بەیەكەوە چارەسەرێك بدۆزنەوە كە لەلایەن هەردوولایانەوە قبوڵ كراو بێت”.

.

پێشتریش  سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا سەبارەت بە گرێبەستەكە ئاماژەی بەوەدابوو: “ئەمریكا ڕوسیای لە وردەكاری پلانەكە ئاگادار نەكردوەتەوە، پێشنیازی ئەوەش دەكات لیژنەیەكی چوارقۆڵی لە نێوەندگیریە نێودەوڵەتیەكان كە (ڕوسیا، ئەمریكا، نەتەوە یەكگرتوەكان و یەكێتی ئەوروپا) پێكبهێنرێت بۆ شیكردنەوەی ئەو بابەتە”.

.

لەلایەكی دیکەوە سەرۆكایەتی بەریتانیا بڵاویكردوەتەوە، پلانی ئاشتی كە ترەمپ ڕایگەیاندوە لەپێناو رێكکەوتنی ئیسرائیل و فەلەستینیەكان ئەكرێت ببێتە هەنگاوێكی ئیجابی و پشتگیری پلانەكە دەكەن.

.

هاوکات ئەیمەن سەفدی، وەزیری دەرەوەی ئەردەن تەئكیدی كردوەتەوە، ئەوان دەست بە بنیادنانی دەوڵەتی فەڵەستینیەوە دەگرن كە پایتەختەكەی قودسی ڕۆژهەڵات بێت، “ئەوەش تاكە ڕێگای ئاشتییە، ئەردەن ئاشتی ڕاستەقینە و دادپەروەرانەی دەوێت و ئەوەش بەپێی بڕیارە شەرعیە نێودەوڵەتیەكان، بەوەش داگیركاری كۆتایی دێت و مافەكانی گەلی فەڵەستین دەپارێزرێت و بەرژەوەندیەكانی ئەردەنیش پارێزراو دەبێت.”

.

هەرچی لە عێراقیشە بەرەی رزگاری و گەشەپێدان ڕاگەیەندراوێکی دەركرد و ئیدانەی پلانەكەی كرد و پشتگیری خۆشی بۆ گەلی فەڵەستینی پیشاندا و ئیدانەی تاوانەكانی ئیسرائیلیشی دژی فەڵەستینیەكان كرد.

 

باڵیۆزی ئیمارات لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، “ئیمارات پێیوایە فەڵەستینی و ئیسرائیلییەکان دەتوانن پێکەوە ئاشتی بەرپا بکەن و پێکەوەژیانی ڕاستەقینە دروستبکەن بە پشتگیری کۆمەڵگای نێودەوڵەتی”.

.

دەشڵێت، “ئیمارات هەوڵە بەردەوامەکان ئەمریکا دەنرخێنێت بۆ بەدیهێنانی ئاشتی لە نێوان فەڵەستینی و ئیسرائیلییەکان.”

 

هاوکات ئەڵمانیاش پێی وایە کە “تاکە ڕێگای کۆتاییهێنانی بە ناکۆکییەکانی ئیسرائیل و فەڵەستین بریتییە لە ڕێگەچارەیەک کە هەردوو قبوڵی بکەن.”

.

هاوکات وەزارەتى دەرەوەى میسر دەڵێت، “بە گرنگی چارەسەرکردنی دۆسیەی فەڵەستین لە دەستپێشخەرییەکەى ئەمریکا تێدەگەین کە مافی تەواو بداتە گەلی فەڵەستینی لەڕێگای دروستکردنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ.”

.

دەشڵێت، “داوا لە لایەنەکان دەکەین خوێندنەوە بۆ بۆچوون و ڕوانگەى ئەمریکا بکەن و کەناڵی گفتوگۆ بکەنەوە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن.”

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل