Shadow Shadow

وردەکاری پلانەکەى ئەمریکا بۆ چارەسەرکردنی کێشەى فەڵەستین، ئاشتی بەرقەرار دەکات؟

13:32 یه‌ك شه‌ممه‌ 23 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

دواجار کۆشکی سپی پلانەکەى بۆ چارەسەرکردنی کێشەی فەڵەستین و ئیسرائیل ئاشکراکرد، بەپێی پلانەکە، سندوقێکی وەبەرهێنان بە بڕی 50 ملیار دۆلار دروستدەکرێت بۆ بوژانەوەى کەرتی ئابوری فەڵەستین و وڵاتانی عەرەبی دراوسێی.

پلانەکە لەژێر ناوی “ئاشتی بۆ گەشەسەندن” لەلایەن جارید کۆشنەر، زاوا و ڕاوێژکاری ترەمپەوە پێشکەشکراوە و بڕیارە هەفتەى داهاتوو لە کۆنگرەى نێودەوڵەتی بەحرەین بیخاتەڕوو کە 172 پڕۆژەی بۆ بنیادنانی ژێرخانی ئابوریی و بازرگانی لەخۆگرتووە و پێنج ملیار دۆلاریش بۆ بەستنەوەى کەرتی غەزە بە بەشەکەى تری فەڵەستین.

پلانەکە هەر زوو لەلایەن فەڵەستینییەکانەوە و بەشێک لە وڵاتانی عەرەبی ڕەخنەى لێگیرا، هەرچەندە سعودیە و ئیمارات و میسر داوا دەکەن هەلێکی پێ بدرێت.

.

ماوەى دوو ساڵە جارید کۆشنەر کار لەسەر ئەو پلانە دەکات و ئامانجی پلانەکەش، لە دیدی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە، بۆ کۆتاییهێنانە بە ناکۆکی و کێشەکانى نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل.

بەشێکى زۆریش لە شیکەرەوانی عەرەبی و ئیسلامی بە پلانەکە دەڵێن “ڕێککەوتنى سەدە” بۆ فرۆشتنی شاری قودس بە ئیسرائیل و بێدەنگبوون لەو بەشەى فەڵەستینە کە لەئێستادا ئەمریکا کردوویەتی بە پایتەختی ئیسرائیل.

.

زیاتر لە نیوەی ئەو 50 ملیار دۆلارە لە ماوەى 10 ساڵدا بۆ بوژانەوەى ئابوریی ناوچەکانى فەڵەستین خەرج دەکرێت و ئەوی تری دابەشدەکرێت بەسەر میسر و لوبنان و ئوردن، چەند پڕۆژەیەک لە بیابانی سینای میسر خەرجدەکرێت کە سودی دەبێت بۆ هاوڵاتیانی فەڵەستینی لە کەرتی غەزە.

لە پلانەکەدا ملیارێک دۆلار بۆ دروستکردن و بوژانەوەى کەرتی گەشتیاری فەڵەستین دانراوە کە ئەوەش لەوانەیە سەرکەوتوو نەبێت بەهۆی شەڕی ئێستا نێوان سوپای ئیسرائیل و بزوتنەوەى حەماس و جیهادی ئیسلامی.

جارید کۆشنەر بە ڕۆیتەرزی وتووە، “ئیدارەى ترەمپ هیوادارە وڵاتانی دەوڵەمەندی کەنداو و وڵاتانی ئەوروپی و ئاسیایی و وەبەرهێنەرانی گەورەی کەرتی تایبەت هاوکاری پلانەکە بکەن.”

.

کۆشنەر پێیوایە پلانەکە تەواوی یارییەکە دەگۆڕێت بەڵام زۆربەی شارەزایانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێیانوایە پلانەکە هیچ هەلێکى سەرکەوتنى نییە چونکە ئەو پلانانەى ئەمریکا بۆ ئاشتى ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیبووە سەرجەمیان شکستیان خواردووە.

لەبارەى هەڵوێستی سەرکردە فەڵەستینییەکان کە پێیانوایە پلانەکە خواستی فەڵەستینییەکان بۆ دروستکردنی دەوڵەت کۆتایی پێ دەهێنێت، کۆشنەر دەڵێت، “پێکەنینم دێت کاتێک بە پلانەکە دەڵێن “ڕێککەوتنى سەدە”، بەڵکو پلانەکە دەبێتە “هەلی سەدە” ئەگەر ئازایەتی ئەوەیان هەبێت پابەندی ببن.”

.

ڕاشیگەیاند، “چەند بەرپرسێکى جێبەجێکار لە کەرتی کاری فەڵەستینی جەختیان لە بەشداریکردنی لە کۆنگرەکەدا کردووە” بەڵام گەورە وەبەرهێنەرێکى فەڵەستینی بە ڕۆیتەرزی وتووە کە زۆربەى وەبەرهێنەرانی فەڵەستین ئامادەى کۆنگرەکەى بەحرەین نابن.

هەر بەپێی ڕاپۆرتێکى ڕۆیتەرز، لە سودانەوە بۆ کوەیت، شیکەرەوان و چاودێران و هاوڵاتیان پلانەکەى کۆشنەر بە “کات بەفیڕۆدان” و “شکستخواردوو” و “لە سەرەتاوە شکستی هێناوە” وەسف دەکەن.

جەمال فەهمی، شیکەرەوەى میسری بە رۆیتەرزی وتووە، “نیشتمان نافرۆشرێت، تەنانەت بە پارەى هەموو جیهانیش.”

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل