Shadow Shadow

پشکنینی “DNA” بۆ ڕوفاتەکانی گۆڕە بەکۆمەڵەکەی سەماوە دەکرێت

23:04 دوو شه‌ممه‌ 19 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

ڕاوێژکارێکی سەرۆککۆماری عێراق بەمەبەستی ئاگاداربوون لە کاروباری پشکنین بۆ ڕوفاتەکانی گۆڕە بە کۆمەڵەکەی سەماوە، سەردانی پزیشکی دادی عێراقی کردووە و ڕایگەیاند، ڕوفاتەکان پشکنینی “DNA”یان بۆ دەکرێت.

,

سالار مەحمود، ڕاوێژکاری سەرۆککۆماری عێراق بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “ئەمڕۆ دووشەممە بە مەبەستی ئاگاداربوون لە کارەکانی تیمی توێکاریی و پشکنینی ئێسک و پروسکی ڕوفاتی ئەو 171 ژن و منداڵەی لە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی سەماوە دۆزرانەوە، سەردانی پزیشکی دادی سەر بە وەزارەتی تەندروستی عێراقمان کرد لە شاری بەغدا”.

,

وتیشی، ڕوفاتەکان لە پزیشکی دادی بەغدا پشکنینی “DNA”یان بۆ دەکرێت و دواتر دەگەڕێندرێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان.

,

سالار مەحمود ئاماژەی بەوەشکرد، ئێسک و پروسکەکان 97 ژن و 74 منداڵن و بە وتەی پشکنەران پرۆسەی پشکنین و توێکاری ئەو ئێسک و پروسکانە، ماوەی مانگ و نیوێک دەخایەنێت.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل