Shadow Shadow

پشدەر؛ بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە کەسێک گیانی لەدەستدا کە باوکی 15 کوڕ و کچە

11:00 چوار شه‌ممه‌ 11 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

ناس کورد-

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، 11ی ئەیلولی 2019، بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە لە سنوری ڕاپەڕین کەسێکی 69 ساڵ گیانی لەدەستدا کە خاوەنی 15 کوڕ و کچە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاندووە، کاتژمێر 10:00ی سەرلەبەیانی لە ناحیەی سەنگەسەر سەر بە قەزای پشدەر  ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب/نیسان و تراکتۆرێک خۆیان بەیەکدا کێشاو لە ئەنجامدا شۆفێری تراکتۆرەکە گیانی لەدەستدا.

.

ئاماژە بەوەشكراوە، قوربانییەکە ناوی (ع . ع . ع) و تەمەنی 69 ساڵ بووە و  باوکی 15 کوڕ و کچە و پیشەی کاسب بووە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی 24 لە یاسایی هاتووچۆ شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە ڕاگیر کراوە و تەرمەکەش ڕادەستی کەسوکاری کراوەتەوە.

.

پەیامنێری ناس کورد ڕاشیگەیاند، ئەو کەسەى کە بریندارەکانى گواستووەتە بۆ نەخۆشخانە خۆیشی توشی ڕووداوی هاتوچۆ بووەتەوە.

پشدەر؛ بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە کەسێک گیانی لەدەستدا کە باوکی 15 کوڕ و کچە

بەگوێرەی ئامارەکانی پۆلیسی ڕاپەڕین، لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ڕووداوی هاتوچۆ لەو سنورە هۆکاری یەکەمی گیان لەدەستدانی هاوڵاتیان بووە و زیاتر لە 15 کەس بە ڕووداوەکانی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.

پشدەر؛ بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە کەسێک گیانی لەدەستدا کە باوکی 15 کوڕ و کچە

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل