fbpx
Shadow Shadow

پشتیوان سادق وەزیرە تاقانەکەى کابینەى نوێ کە لە دەستبەکاربوونیدا پرۆسەی پرۆتۆکۆڵی ئاڵوگۆری بۆ نەکرا

18:02 یه‌ك شه‌ممه‌ 21 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

 

 

بەهۆى ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى به‌وه‌كاله‌ت له‌لایەن پشتیوان سادقه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌برا، ته‌نها وه‌زیر بوو كاتێك كرایه‌ وه‌زاره‌تى هه‌مان وه‌زاره‌ت كه‌س نه‌بوو ده‌ستاو ده‌ستى كورسى وه‌زاره‌تى له‌گه‌ڵدا بكات.

.

 

له‌كابینه‌ى نۆیه‌مى حكومه‌تدا جگە لەپشتیوان سادق وه‌زیره‌كانى پێشوو دانه‌نرانەوه‌، سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كانى كابینه‌ى نۆیه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمیش ده‌ستاو ده‌ستیان پێكرا، له‌كاتى ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌زیره‌ نوێییه‌كانیش‌ له‌لایه‌ن وه‌زیره‌كانى پێشوو‌ پێشوازیان لێكرا و سه‌رجه‌م وه‌زیره‌ كۆنه‌كان دواى ده‌ستله‌كارترازانیان له‌مه‌راسیمێكى تایبه‌تى نێو وه‌زاره‌ته‌كانیاندا كورسیه‌كه‌یان ڕاده‌ستى وه‌زیرى نوێ کرد ‌، به‌ڵام ئه‌و پرۆسه‌یه‌ وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كارووبارى ئاینى نه‌گرته‌وه‌.

 

.

دواى به‌شداریكردنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌سه‌ره‌تاكانى پێكهێنانى كابینه‌ى هه‌شته‌مى حكومه‌ت له‌ساڵى 2015، وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئیسلامى به‌ر ئه‌و حزبه‌ كه‌وت و به‌هۆى گرژییه‌كانى گۆڕان له‌گه‌ڵ پارتیدا وه‌زیره‌كانى گۆڕان له‌كاره‌كانیان دوورخرانه‌وه ‌و له‌برى ئه‌وان وه‌زاره‌ته‌كانیان به‌وه‌كاله‌ت به‌رێوه‌ ده‌برا و تیمى وه‌زیره‌كانى گۆڕانیش له‌كابینه‌ى هه‌شته‌م به‌فه‌رمى ساڵى 2017 ده‌ستیان له‌كاره‌كانیان كێشایه‌وه.

.

لەراگەیەندراوى وەزارەتدا لە بارەى دەستبەکاربوونى پشتیوان سادق وەکو وەزیرى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى، ئاماژە بەوە کراوە “ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2019/7/21 به‌رێز د. پشتیوان سادق وه‌ك وه‌زیرى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى كابینه‌ى نۆیه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌ست به‌كاربوو، له‌مه‌راسیمێكى شایسته‌دا به‌ئاماده‌بوونى راوێژكاران و به‌رێوه‌به‌رانى گشتى و وه‌زاره‌ت و به‌رێوه‌به‌ران و فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌ پێشوازى گه‌رم له‌ به‌رێزیان كراو چه‌پكه‌ گوڵى به‌خێر هاتنیان پێشكه‌ش به‌ به‌رێز وه‌زیرى نوێى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى كرد”.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، له‌و ته‌یه‌كدا وه‌زیرى ئه‌وقاف خۆشحاڵى خۆى بۆ پێشوازى گه‌رمى فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌ت ده‌ربڕى و رایگه‌یاند كه‌ ئامانجى سه‌ره‌كى ده‌ستبه‌كاربوونى ئەوان وه‌ك وه‌زیرى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى پێشكه‌شكردنى باشترین خزمه‌تە به‌هه‌موو پێكهاته‌كانى وه‌زاره‌ت.

 

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل