fbpx
Shadow Shadow

لە زارى بەرپرسانى ئیخوانەوە نهێنییەکان ئاشکرابوون

پشتڕاست کرایەوە کە “ئیخوان موسلمین لەگەڵ سوپاى پاسداران کۆبوونەتەوە”

18:10 سێ شه‌ممه‌ 19 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

دوو سەرکردەی ئیخوان موسلمین، دانیان بەوەدا نا کە کۆبوونەوەی نهێنییان لەگەڵ بەرپرسانی سوپای پاسداران لە تورکیا ئەنجامداوە.

,

ئەمڕۆ سێشەممە 19ی تشرینی دووەمی 2019، دوو سەرکردەی باڵای ئیخوان موسلمین، بەشێوەیەکی فەرمی دانیان بەوەدا ناوە، کە پەیوەندییان لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی سوپای پاسدارانی ئێراندا هەبوە و کۆبوونەوەشیان ئەنجامداوە، ئەویش دوای ئەوە دێت کە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی ژمارەیەک بەڵگەنامەی نهێنی خستەڕو، لەبارەى دەزگا هەواڵگرییەکانی ئێران، لەوێدا ئاماژە بەوەکرابوو “ڕێکخراوى ئیخوان موسلمین و سوپاى پاسداران کۆبوونەتەوە”.

,

مەحمود ئیباری، کە کەسی سێهەمی پەیوەندییە دەرەکییەکانی ئیخوان موسلیمینە بە چەند میدیایەکی نزیک لە حیزبەکەى ڕاگەیاندووە: “لە نیسانی ساڵی 2014دا وەفدێکی ئیخوان موسلمین و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران لە تورکیا یەکتریان بینیوە، بەبێ ئەوەی میدیاکان ئاگاداربن و کۆبوونەوەیەکى نهێنییان ئەنجامداوە، کۆبوونەوەکەش لەسەر داوای بەرپرسە ئێرانییەکان بوە”.

,

ئیباری باسی لەوەشکردووە: “ئەو وەفدەی ئێران پێکهاتبوون لە ژمارەیەک بەرپرسی سوپای پاسداران و فەیلەقی قودسی قاسم سولەیمانی و چەند بەرپرسێکی دیپلۆماسی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، وەفدەکەی ئیخوانیش لە ئیبراهیم مونیر جێگری ڕیبەری گشتیی ئیخوان و چەند بەرپرسیکی دیکەی باڵای ئەو حیزبە پێکهاتبوون”.

,

بەرپرسەکەی ئیخوان موسلمین لەبارەى بابەتەکانی کۆبوونەوەکە وتویەتی: “لە کۆبوونەوەکەدا ئاڵوگۆڕی کۆمەڵێک ڕا و بۆچون کراوە، سەبارەت بە دۆخی وڵاتانی ناوچەکە لەوکاتەدا، هەروەها گفتوگۆش کراوە دەربارەی چۆنییەتی چارەسەرکردنی بەشێک لە کێشە و گرفتە حیزبی و مەزهەبییەکانی ناوچەکە”.

,

سەبارەت بەوەى ئیخوان موسلمین چۆن بەو کۆبوونەوە رازى بوە؟، بەرپرسەکەی ئیخوان هۆکاری ڕازیبوونیانی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە، کە “ئێران دەوڵەتێکی ئیسلامییە و ڕۆڵ و کاریگەری هەیە لە کێشەکانی ناوچەکە”.

,

مەحمود ئیباری ئەوەشى ئاشکراکردووە: “لە کۆبوونەوەکەدا بەرپرسانی ئیخوان داوایان لە ئێران کردووە، دەستێوەردان بکات لە کێشەکانی نێوان یەمەن و عێراق و لوبنان، سەبارەت بە کێشەکانی دادگاییکردنی بەرپرسانی ئیخوان لە میسر و سعودیەش لە کۆبوونەکەدا بەرپرسانی ئیخوان ڕای خۆیان لەبارەى گەڕانەوەی مورسی بۆ بۆ سەرۆکایەتیی میسر خستوەتەڕو”.

,

لەلایەکى ترەوە، ئیبراهیم مونیر جێگری ڕێبەری گشتیی ئیخوانیش، سەرجەم ئەو زانیارییەکانى میدیا ئەمریکییەکەى پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاندووە: “لەو کۆبوونەیەدا ڕا و بۆچونی خۆیان سەبارەت بە دۆخی سوریا و عێراق و یەمەن و میسر لەگەڵ بەرپرسانی ئێران تاووتوێکردووە”.

,

لە بەڵگەنامەکاندا، نیویۆرک تایمز ئاماژەى بەوەکردووە، کۆبوونەوەکەى نێوان ئیخوان موسلمین و سوپاى پاسداران “هەماهەنگیکردن بوە دژى بەرژەوەندییەکانى سعودیە لە ناوچەکە”.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل