fbpx
Shadow Shadow

"نەخۆشەکانی ترساندووە بەوەى گیان لەدەستدەدەن"

پزیشکێک دەستدرێژیی سێکسی کردووەتە سەر 23 ژن

11:47 چوار شه‌ممه‌ 11 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد –

 

دادگای بەریتانیا  تۆمەتى دەستدرێژیکردنە سەر 23 ژنى بەسەر پزیشکێکی خێزانیدا سەپاند، کە نەخۆشەکانى ترساندووە بەوەى بەهۆى توشبوون بەنەخۆشییەوە ئەگەر هەیە گیان لەدەستبدەن.

.

دادگای باڵای بەریتانیا ڕایگەیاند “لە هەرێمی وێڵزی سەر بە بەریتانیا پزیشکێک دەستگیرکراوە ئەویش دوای ئەوەی ژمارەیەک سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە، بەوەی کە دەسترێژیی سێکسی کردووەتە سەر ژمارەیەک نەخۆش بەبیانوی ئەنجامدانی تاقیکردنەوە و پشکنین بۆ لاشەی ئەو نەخۆشانە دواتریش بە پڕۆسەیەکی دوروردرێژ دادگایی کردنەکەی بەڕێوەچووە”.

.

بەپێی سکاڵای ئەو ژنانەى کە دەستدرێژیان کراوەتە سەر، ئەو پزیشکە ترساندونی بەوەی کە ئەگەری ئەوە هەیە توشی نەخۆشی شێرپەنجەی مەمک و منداڵدان یان بەشە ناوەکییە تایبەتییەکانی لاشە بوبێتن  و ترساندونیشی کە شێرپەنجەکەیان مەترسیدارە و ئەگەر ئەو پشکنینان بۆ نەکات ئەگەری ئەوە هەیە بەزوویی گیانلەدەستبدەن.

.

هەروەها لەکاتی پشکنیندا بەشێوەی خراپ دەستیداوە لەجەستەى ئەو ژنانە و پیشەکەی بەکار هێناوە بۆ گەیشتن بە حەزە سێکسییەکانی خۆی.

پزیشکێک دەستدرێژیی سێکسی کردووەتە سەر 23 ژن

ئەو پزیشکە تەمەنی 50 ساڵە و سەرجەم ئەو دەسترێژیانەی لەماوەی ئایاری ساڵی 2009 بۆ مانگی حوزەیرانی 2013 ئەنجامداوە و لەو ماوەیەدا تۆمەتبار کراوە بە ئەنجامدانی دەسترێژیی سێکسی بۆ سەر 23 ئافرەت.

.

لەو ماوەیەدا ئەو پزیشکە چەندین نمونەی توشبونی بۆ ئەو نەخۆشخانە باس کردوە کەپێشتر توشی نەخۆشی شێرپەنجە بوون و بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە، هەروەها نەخۆشەکانی بڕواپێهێناوە کە پەیوەست بن بەو پزیشکەوە و ڕۆژانە سەردانی بکەن بۆ ئەوەی پشکنینەکانی ڕەحم و مەمکیان بۆ ئەنجام بداتەوە.

.

دادگای بەریتانیا تا ئێستا سزای بەسەر ئەو پزیشکەدا نەسەپاندووە بەڵام بەڵێنی ئەوەی داوە کە سزایەکی قورسی بدات.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل