fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

پزیشکێک ئامۆژگاری ژنان دەکات: لەکاتی دانیشتن قاچتان جووت مەکەن

14:44 یه‌ك شه‌ممه‌ 24 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

پزیشکێکی ئەمریکی ئامۆژگاری ژنان و کچان دەکات کە لەکاتی دانیشتندا قاچیان جووت نەکەن و  وەک پیاوان دابنیشن و قاچیان لەیەکتر دووربخەنەوە بۆ ئەوەی توشی ئازاری پشت و قاچ نەبن.

.

باربارا بیرگین، پزیشکی نەشتەرگەری ئێسک لە ویلایەتی تەکساسی ئەمریکا، ئاماژەی بەوەکرد، ھۆکاری سەرەکی ئازاری ڕان و ئەژنۆکان لای ژنان، بەهۆی شێوازی دانیشتنیانەوەیە، کە قاچەکانیان جووت دەکەن و ھەندێک جاریش قاچ لەسەر قاچ دادەنێن، ئەوەش وادەکات ماسولکەی ڕانەکان ئازاری تێدا دروست بێت و ئێسکی قاچەکان بەردەوام ئازاری هەبێت.

.

ئەو پزیشکە باسی لەوەکردووە، شێوازی دانیشتنی پیاوان زۆر باشتر و گونجاوترە وەک لە ژنان و پێویستە ژنانیش وەک پیاوان دابنیشن، ھەرچەندە ئەم شێوازی دانیشتنە زیاتر بۆ ئافرەتان سودی ھەیە لەبەر ئەوەی حەوزی ئافرەت فراوانترە وەک لەپیاوان.

.

باربارا ڕونیکردەوە :”ئامۆژگاری ژنان و کچان دەکەم، کە تەنها لەکاتێکدا تەنورەیان لەپێدایە و لەشوێنی قەرەباڵخدان، قاچەکانیان دابخەن، چونکە جووت کردنی قاچەکان زیانی زۆر و توشی ئازاری زۆریان دەکات”.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل