Shadow Shadow

"بەرخێکیان بەکارهێناوە"

پزیشکێکی شاری بەسڕە بەشێوەیەکی سەیر دزی لێدەکرێت

10:12 چوار شه‌ممه‌ 14 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی شاری بەسڕە ڕایگەیاند، دوێنی سێشەممە، 13ى ئاب، 2019، باندێکی دزی چەکدار، بەشێوەیەکی سەیر هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی پزیشکێک لە  ناوەڕاستی شارەکە، بڕێکی زۆر لە پارە و خشڵیان دزیوە، باندەکەش بۆ ئەنجامدانی دزیەکە شێوەیەکی سەیریان بەکارهێناوە.

,

سەرچاوەکەی پۆلیس، ئاماژەی بەوەکردووە، باندەکە بۆ ئەوەی دزیەکەیان ئەنجامبدەن، پلانێکی سەیریان داناوە، بەرخێکیان بردووە بۆ ماڵی پزیشکەکە وەک دیاری لەبرى ئەوەی گوایە ئەو پزیشکە نەشتەرگەرییەکی  سەرکوتووی بۆ نەخۆشێک ئەنجامبداوە، بەڵام دوای ئەوەی پزیشکەکە درگای ماڵیان بۆ دەکاتەوە دزەکان چەکی بەڕوودا بەرزدەکەنەوە، دوای چونە ژورەوەیان، هەموو ئەندامانی خێزانەکە دەستبەسەر دەکەن و بڕێکی زۆر پارەوە خشڵ دەدزن.

,

بەگوێرەی سەرچاوەکە، پزیشکەکە، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی گورچیلەیە، یەکێکە لە پزیشکە بەناوبانگەکانی شاری بەسڕە،  دزەکانیش ئۆتومۆبێلێکی جۆری تاهۆیان پێ بووە، دوای ئەنجامدانی دزیەکەش بە بەرخەکەوە هەڵهاتوون بۆ شوێنێکی نادیار، لەئێستاشدا پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕوداوەکە کردووەتەوە.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل