fbpx
Shadow Shadow

پزیشکێکى چاو: فرمێسکی دەستکرد بۆ هەموو کەسێک پێویستە

17:22 یه‌ك شه‌ممه‌ 19 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

پزیشکێکی پسپۆڕی چاو دەڵێت، وشکبوونەوەی چاو یەکێکە لەو گرفتە بەربڵاوانەی لەئێستادا زۆر کەس توشی دەبن و ڕێنمایی هاووڵاتیان دەکات، لە هەندێک کاتدا فرمێسکی دەستکرد بەکاربهێنن.

.

ماکۆک محەمەد، پزیشکی نەشتەرگەری نەخۆشییەکانی چاو ئاماژەى بەوەکردووە “وشکبوونەوەی چاو یەکێکە لەو گرفتانەی چاو کە لە ئێستادا زۆرێک لە خەڵکی تووشی ئەبن، بەهۆیەوە فرمێسکی چاو بەشی تەڕکردن و بە تەندروستی هێشتنەوەی چاوەکان ناکات”.

.

ئەو پزیشکە ئاماژەی بەوەکردووە، باشترە قەترەی فرمێسک بەکاربهێنرێت لەم کاتانەدا:

.
٭ هەرشەوێک درەنگ خەوتی بەکاری بهێنە.

.
٭ هەرکات زۆر تەماشای شاشەی مۆبایل و ئامێرەکانی دیکەت کرد بەکاری بهێنە.

.
٭ هەرکات لە حەمام هاتیتە دەرەوە بەکاری بهێنە.

.
٭ هەرکات لە گه‌شت و سەیران گەڕایتەوە بەکاری بهێنە.

.
٭ هەرکات بۆ ماوەیەکی زۆر شۆفێریت کرد بەکاری بهێنە.

.
٭ هەرکات تەپوتۆز و گەرما هەبوو بەکاری بهێنە.

.
٭ هەرکات چاوت سووربوەوە یان کزایەوە بەکاری بهێنە.

.
٭ هەرکات هەستت بە قورسی چاوەکانت کرد بەکاری بهێنە.

.
٭ ئەگەر هیچ گرفتێکیشت نەبوو ئەتوانی بەکاری بهێنیت بۆ ڕوونکردنەوەی چاوەکانت.

.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل