fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

پزیشکێکى عێراقیی نیشتەجێى چین: کۆرۆنا گەیشتووەتە عێراق و ئێستا لەقۆناغى گەرا داناندایە

23:06 هه‌ینی 31 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

 

پزیشکێکى عێراقى نیشتەجێى وڵاتى چین هۆشدارى ئەوە دەدات کە بەهۆى خراپى سیستمى تەندروستى و مامەڵەى بەرپرسانی وڵاتەکەوە لەگەڵ ئەو دۆخە تەندروستیەدا، عێراق لەلێوارى ئەو کارەساتە تەندروستیەدایە و دەشڵێت، گاڵتەی بەو ڕێوشوێنانە دێت کە بۆ ڕێگرى لەڤایرۆسەکە گیراونەتەبەر.

،

ئەو پزیشکە بەگاڵتەئامێزییەوە لەو ڕیوشوێنانە دەڕوانێت کە بەرپرسان بۆ ڕێگرى لەبڵاوبونەوەى ڤایرۆسەکە گرتویانەتە بەر.

،

زیاد تارق، یەکێک لەو عێراقیانەى کە ئێستا لەوڵاتى چین دەژی و توێژەرى کارگەى دەرمانسازیی سەر بەزانکۆى شانسى چین بۆ زانستەکانە، لەهەژمارى خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیویەتى: “پێموایە ڤایرۆسى کۆرۆنا گەیشتووەتە عێراق و ئێستا لەقۆناغى گەرا داناندایە، بەڵام لەلایەن حکومەتى عێراقەوە ڕاناگەیەنرێت، چونکە کەرتى تەندروستى عێراق دواکەوتووە”.

،

ئەو پزیشکە عێراقیە کە پسپۆڕى نەخۆشییە بایەلۆژییەکانە، لەسەر گرتنەبەرى ڕێوشوێنەکان لەعێراقدا بۆ ڕێگرى لەبڵاوبونەوەى نەخۆشییەکە دەڵێت، ڕێوشوێنەکانى وەزارەتى گواستنەوە مایەى پێکەنینن و ئەو ڕێوشوینانەشى کە وەزارەتى تەندروستى عێراق گرتونیە بەر زانستى نین.

،

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، ڤایرۆسەکە لەڕێگەى کۆئەندامى هەناسەوە دەگوازرێتەوە و سەر بەنەوەیەکى نوێى ئەو ڤایرۆسانەیە کە توشى کۆئەندامى هەناسە دەبن و نەناسراون و عێراقیش پێشتر هیچ ژەنەتیکێکى ئەو ڤایرۆسەى نەبووە.

،

ئەو پزشکە عێراقیە بەپێویستیشى دەزانێت، عێراق هەموو جۆرە گەشتێک بەپەلە بۆ چین ڕابگرێت هەر شاندێکی چینیش کە لەدواى مانگى کانوونى یەکەمەوە چووەتە عێراق پشکنینێکى وردى بۆ ئەنجامبدات و بەفڕۆکەیەکی تایبەتی عێراقیش ئەو عێراقیانەى کە لەچینن بۆ شارێکى دیکەی چین وەکو شارى ئۆرۆومچى بگوازێتەوە و دواى پشکنین بەفڕۆکەیەکى دیکە بیانگوازێتەوە بۆ عێراق.

،

زیاد تارق هۆشدارى ئەوەشدەدات کە عێراق لەلێوارى پێشوازى کردن لەکارەساتە تەندروستیەکەدایە بەهۆى مامەڵەى بەرپرسان لەگەڵ سیاسیەتى تەندروستیدا.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل