Shadow Shadow

پزیشکێک بۆ دوورکەوتنەوە لە کێشەی هەرس و کۆڵۆن چەند ڕێنماییەکى خستووەتەڕو

21:28 دوو شه‌ممه‌ 26 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

پزیشکێکی کوردی پسپۆڕی زانستی خۆراک، بۆ دوورکەوتنەوە لە کێشەی هەرس و کۆڵۆن چەند ڕێنماییەک بە هاوڵاتیان دەدات، کە گرینگترینیان وەرزش کردن و زوو خەوتن و زوو هەستانە لە خەو.

,

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لە هەژماری تایبەتی بەڕێوەبەرایەتییەکە چەند ڕێنماییەکی بینایی کامەران، پسپۆڕی زانستی خۆراکی لەبارەی دوورکەوتنەوە لە نەخۆشییەکانی هەرس و کۆڵۆن بڵاوکردووەتەوە.

,

بینایی کامەران، پزیشیکی پسپۆڕ لە زانستنی خۆراک ڕایگەیاندووە: “بۆ دوورکەوتنەوە لە نەخۆشییەکانی هەرس و کۆڵۆن پێویستە هیواش نان بخورێت و پەلە نەکرێت لە نان خواردن، هەروەها باش جوینی خواردنەکە، هەروەها نه خواردنەوەی ئاو و هەموو خواردنەوەیەکی دیکە لەکاتی نان خواردندا، بەڵکو پێویستە 15 خولەک پێش خواردن و کاتژمێرێک دوای خواردن ئینجا ئاو بخورێتەوە”.

,

ئەو پزیشکە ئاماژەی بەوەشکردووە، گرنگترین شت، ڕۆژانە بە پێ ڕۆشتنە بۆ ماوەی کاتژمێرێک، هەروەها زوو نوستن لە شەواندا لە کاتژمێر11 بۆ 12، زوو هەستانیش لە بەیانیاندا.

,

بینایی کامەران باسی لەوەشکردووە، پێویستە هەندێک خواردن تەرک بکرێت و نەخورێن یاخود کەمبکرێنەوە، کە ئەمانەن:

نان، صەمون، كولیره و لەفه زۆر كەمبکرێنەوە، تەنها نانی تیری یان هەورامی بەیانیان بخورێن.

خواردنی ڕێستورانت،  فاست فود، لەفەی گەص، شاورمه، پەتاته و گۆشتی برژاو نەخورێت.

خواردنی دۆشاوی تەماته زور كەمبكرێتەوه، زیاتر بە تەماته شله و شۆربا لێبندرێت .

توێکڵی میوه نەخورێت، واته خه یار، سێو، هەنجیر و هەر شتێک کە توێکڵی هەبوو پاک بكرێت و بێ توێکڵ بخورێت.

وازهێنان له شەكر له ناو چا و ئیشی هه ویر و شیرینی.

شیر نەخورێتەوه هیچ کاتێک.

چای خەست و قاوه بەتایبەتی بۆ ئەو كەسانەی دڵەکزێیان هەیە.

خواردنی هەندێك میوەی وەک، ترۆزی، شوتی، کاڵەک، قۆخ و قەیسی کەمبکرێنەوە.

هەندێك کەس ناڕەحەت دەبن بە نیسک، باینجان و تەماتەی کاڵ و دەتوانن کەمیان بکەنەوە.

دوورکەوتنەوە لە خواردنی، خواردەمەنییە سورەکراوەکان، بەتایبەتی گۆشتی و مریشک بە باشی بکوڵێنرێت، دواتر بخورێت.

نۆک و فاسۆلیا و پاقلە، شەو بکرێتە ناو ئاو و خوێ و پێش لێنان زەرد بکرێت، دواتر لێبندرێت.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل