Shadow Shadow

پزیشك له‌ هاتووچۆدا..

18:39 یه‌ك شه‌ممه‌ 04 ئاب 2019
article image

ناس بیروڕا- کارزان مەجید

هاتووچۆ ئەو پرسەی كە راستەوخۆ پەیوەستە بە ژیانی هەموومانەوە، چ شۆفێربین یان سەرنشین یان پیادە، لەكاتی بەكارهێنانی شەقامدا پێویستە پابەند بین بە یاسا و رێنمایەكانی هاتوچۆ وە ئەگین ژیانمان دەكەوێتەمەترسیەوە .لە ئێستاشدا لە كوردستاندا كە باس لە پرسی هاتوچۆ دەكرێت هاوڵاتیان ته نها دەزگاكانی هاتوچۆ به به ر پرس ده زانن له نێو دام و ده زگاکانی تردا، به ڵام لە دیدی ئێمەوە ئەمە نادروستە ،چونكە زۆرن دەزگاكانی تر كە راستە و خۆ یان ناراستەوخۆ پەیوەندیدارێتیان هەیە بە بواری هاتوچۆ وە. بۆ نمونه یه کێک له و ده زگا خزمه تگوزارییانه ی په یوه ندی به پرسی هاتوچۆ وه هه یه ده زگای تەندروستیه و له کوردستاندا پزیشک سه‌رباری ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركه پیرۆزه‌كه‌یان رۆلیان هەیە لە هاتوچۆ دا بەتایبەت لە پشكنینی پزیشكی بۆ فێرخوازانی بە بەدەست هێنانی مۆلەتی شۆفێری.

.

پیشه‌ی پزیشكی نابێت ته‌نها قه‌تیسی بكه‌ین له‌ چاره‌ سه‌ركردنی نه‌خۆش یان ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌گوزه‌رێ له‌ كوردستاندا له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و بواره دا ، ئه‌ڵبه‌ته‌ گرنگه‌ پزیشك كاتێك ده‌بینێت ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ ڕوو له‌ هه‌ڵكشانه‌وه‌و سه‌رپێچیه‌كانیش زیادیان كردووه‌ له‌هه‌مان كاتدا ڕۆڵی خۆشیان له‌پێش چاوه‌ له‌ چوارچێوه‌ی پرسی هاتووچۆدا، كاتێك فێرخوازێك دێته‌ لایان بۆ پشكنینی پزیشكی بۆ به‌ده‌ست هێنانی مۆڵه‌تی شۆفێری ته‌نها گرنگی به‌ ساغ و سه‌لامه‌تی چاو نه‌دات به‌ڵكو له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا گرنگه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی ته‌واو له‌هه‌موو ڕویه‌كی پزیشكییه‌وه‌ بۆ فێرخواز بكات به‌تایبه‌ت له‌ ڕووی ده‌رونییه‌وه‌ كه‌ گرنگه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك شیاوی به‌ده‌ست هێنانی مۆڵه‌تی شۆفێری نه‌بێت له‌سه‌ر فۆرمی پشكنین بنوسێت فێرخوار شیاو نییه‌ بۆ به‌ده‌ست هێنانی مۆڵه‌تی شۆفێری.

.

له‌هه‌مان كاتدا كارێكی تری گرنگ كه‌ پێویسته‌ پزیشك بیکات که پەیوەستە بە هاتوچۆ وە پزیشكی پسپۆرە لە نەخۆشیە دەرونیەكان یان هەر نەخۆشیەكی تر كە كەسی نەخۆش وا لێبكات لە كاتی بەكارهێنانی چارەسەریەكاندا ئاستەم بیت شه‌قام به‌كاربهێنێت جا چ ( شۆفێر بێت _ یان سه‌رنشین _ یان پیاده‌ ) به‌هۆی كاریگه‌ری چاره‌سه‌ره‌ پزیشكییه‌كانه‌وه‌ که له لایه ن دکتۆری پسپۆڕه وه پێی دراوه به کاریبهێنێت، هه ر بۆیه لێره‌دا ئه‌ركی پزیشكه‌ كه‌ پێش ئه وه ی که سی نه خۆش چاره سه رییه کان به کاربهێنێت ده‌ست به‌جێ به‌ نوسراوی فه‌رمی ده زگای هاتووچۆ ئاگادار بكاته‌وه‌ له‌كێشانه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری كه‌سی نه‌خۆش تا دوای ته‌واو بوونی له‌ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌رییه‌كان ئه‌وكات به‌ پشتگیرییه‌ك ئه‌توانێت ده زگای هاتووچۆ ئاگادار بكاته‌وه‌ كه‌ مۆڵه‌تی شۆفێری كه‌سی نه‌خۆش بدرێته‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ ئێستادا ئه‌توانێت پرۆسه‌ی شۆفێری ئه‌نجام بدات به‌سه‌لامه‌تی، به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ تا ئێستا له‌كوردستان ئه‌نجام نه‌دراوە و بە ئەنجام دانی دڵنیام كاریگەری باشی دەبێت لە كەم كردنەوەی رووداوەكانی هاتوچۆ و فه راهه م کردنی هاتوچۆیه کی سه لامه تخوازانه.

.

لە كۆتایدا ئه خوازم كە كابینەی نوی حكومەتی هەرێم گرنگی بە پرسی هاتوچۆ بدات و پلانیكی ستراتیجی دور مه ودا دابنرێت که هه موو ئه و بابه تانه ی په یوه سته بواری هاتوچۆ وه له خۆ بگرێت.

وشە كلیلەكان:

Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل