fbpx
Shadow Shadow

"مانگێکی پێویستە بۆ ئەوەی خویندنەوەی بۆ بکرێت"

پرۆژەیاساى چاکسازى هێشتا نەنێردراوەتە پەرلەمانى کوردستان

10:22 پێنج شه‌ممه‌ 12 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

تا ئێستا پرۆژەیاساى چاکسازى نەنێرداوەتە پەرلەمانى کوردستان، پەرلەمانتارێکیش دەڵێت، هەرچەندە ئەنجومەنى وەزیران پەسەندى کردووە، بەڵام “پەرلەمان مافی ئەوەی هەیە کە هەر گۆڕانکارییەک یان دەستکاریکردنێکی بوێت لە پڕۆژەکەدا ئەنجامی بدات”.

,

جەلال محەمەد جیگری سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “تاوەکو ئێستا ئەو پڕۆژەیەی کە لە ئەنجومەنی وەزیران پەسەند کراوە، نەگەیشتوەتە پەرلەمان، بەڵام بە دڵنیاییەوە لەسەرەتای هەفتەی داهاتوەوە دەگاتە پەرلەمان”.

,

جەلال محەمەد ئاماژەی بەوەشکرد: “پڕۆژەکە سەرەتا دەچێتە بەردەم لیژنەی یاسایی پەرلەمان و دەبێت ئەوان بە تەواوەتی گفتوگۆی لەسەر بکەن و لەڕوی یاساییەوە پڕۆژەکە بەوردی تاووتوێبکەن، تا هیچ خاڵێکی پێچەوانە لە دەستور و نایاسایی تیدا نەبێت دواتر دەنێردرێتە پەرلەمانی کوردستان بۆ ئەوەی خویندنەوەی یەکەمی بۆ بکرێت”.

,

جێگری سەرۆکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان وتیشی: “پڕۆسەی پەسەندکردنی ئەو پرۆژەیاسایە بە نزیکەی مانگێکی پێویستە بۆ ئەوەی خویندنەوەی لیژنەی یاسایی و خویندەوەی یەکەم و دووەمی پەرلەمانی بۆ بکرێت”.

,

ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەشکرد: “ڕاستە پڕۆژەکە لە ئەنجومەنی وەزیران پەسەند کراوە، بەڵام پەرلەمان مافی ئەوەی هەیە کە هەر گۆڕانکارییەک یان دەستکاریکردنێکی بوێت لە پڕۆژەکەدا ئەنجامی بدات، بۆ ئەوەی پڕۆژەکە لە بەرژەوەندی هاوڵاتییان و خەڵکی کوردستان بێت”.

,

ئێوارەى دوێنێ چوارشەممە، ئەنجومەنى وەزیران ڕایگەیاند، دوای گفتوگۆکردنێکی “چڕ و بەرفراون” لە سەر یەك بە یەکی بڕگەکانی “پڕۆژەیاسای چاکسازی لە خانەنشین، مووچە، دەرماڵە، بەخشین و ئیمتیازاتەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستان-عێراق” و دوای جێگیرکردنی چەندین گۆڕانکاری، ئەنجومەنی وەزیران بە کۆی دەنگ پڕۆژەیاساکەی پەسەند کرد و دەینێرێتە پەرلەمانی کوردستان.

,

,

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل