Shadow Shadow

پرۆتۆکۆڵ و پێشێلکاریه‌کانى جۆنسۆن

11:35 سێ شه‌ممه‌ 27 ئاب 2019
article image

بیروڕا- به‌ختیار حسێن

.

پرۆتۆکۆڵ (protocol) له‌روى زاراوه‌وه‌ له‌ووشه‌ى( پرۆتۆکۆلن ،protokollen) یۆنانیه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌ که‌له‌دوو به‌ش پێکدێت (protos) به‌واتاى یه‌که‌م ،وه‌ (kollen ) به‌واتاى چه‌سپ ،دێت به‌و کاغه‌زه‌ى ده‌وترا که‌به‌هه‌موو به‌راوێکى فه‌رمیه‌وه‌ ده‌لکێنرا .

.
پرۆتۆکۆڵ : کۆمه‌ڵێک دابونه‌ریت و یاساو رێسای تایبه‌ته‌ که‌شێوازى هه‌ڵسوکه‌وتى گونجاو له‌په‌وه‌ندیى و رێوره‌سمى نێوان وڵاتان و بۆنه‌ فه‌ریمه‌کان رێکده‌خات .

.
پرۆتۆکۆڵ : ده‌ستورێکى مامه‌ڵه‌کردن و هونه‌رێکى پێکه‌وه‌ ژیانه‌.

.
بنه‌مایه‌کى نێوده‌وڵه‌تیه‌ ودابونه‌ریت و هه‌ڵسوکه‌وته‌ ،بۆنه‌کان رێکده‌خات له‌: (فه‌رمى و نیشتمانى ، دبلۆماسیه‌، کۆمه‌ڵایه‌تى )
رێکخستنى کۆبونه‌وه‌کان و شێوازى قسه‌کردن و کاتى قسه‌کردنى به‌شداربوان به‌پێى ریزبه‌ندى ناوه‌کان یان به‌پێى ته‌مه‌نى به‌شداربوان.

.

ئه‌وه‌ى من ئه‌مه‌وێ قسه‌ى له‌سه‌ر بکه‌م پێناسه‌و شیکردنه‌وه‌ى پرۆتۆکۆڵ و ئه‌ته‌کیه‌ت نیه‌ به‌ڵکو ئه‌و ره‌فتارانه‌یه‌ که‌ جۆنسۆن ى سه‌رۆک وه‌زیرانى به‌ریتانیا له‌کاتى رێوره‌سمه‌کان ئه‌نجامه‌ ئه‌دات که‌بوه‌ جێى سه‌رنجى میدیاکان و جیهانیش ،که‌ده‌کرێت دوولایه‌نه‌بێت ،یان له‌به‌ر نه‌زانینى ئه‌و سه‌رکرده‌یه‌ بێت یاخود به‌مه‌به‌ست ئه‌و کارانه‌ ئه‌نجام بدات .

.
له‌سه‌ردانى بۆ وڵاتى ئه‌ڵمانیاو له‌مه‌راسیمى پێشوازى سه‌رۆکى به‌ریتانیا چه‌ندین پێشێلکارى کرد که‌ده‌کرێت هه‌م له‌رووى سوکایه‌تیه‌وه‌ سه‌یرى بکرێت له‌وانه‌ :

.
1- له‌کاتى رۆیشتن له‌رێوره‌سمى پێشوازى فه‌رمى سه‌رۆک وه‌زیرانى به‌ریتانیا هه‌ردوو ده‌ستى له‌پشتى دانابوو ،هه‌روه‌ها شڵه‌ژاوى پێوه‌دیار بوو، که‌ئه‌مه‌ له‌روى پرۆتۆکۆڵ و ئه‌ته‌کیه‌ته‌وه‌ به‌لادان وبێرێزى هه‌ژمار ده‌کرێ.

.
2- له‌کانى سڵاوکردن تۆقه‌کردن له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له‌به‌رپرسانى ئه‌و وڵاته‌ به‌ده‌ستى راست ته‌وقه‌ ئه‌کات به‌ڵام ده‌یتى چه‌پى له‌گیرفانیایه‌تى .

.
3- له‌کاتى رۆیشتنى به‌سه‌ر فه‌رشى سوور و گه‌رانه‌وه‌ى ئه‌بێت سه‌رۆکى وڵاتى میوان له‌لاى چه‌ب بێت و سه‌رۆکى وڵاتى خانه‌خۆ له‌لاى راست بێت به‌ڵام ئه‌و هه‌ڵه‌ ئه‌کات و پێى ئه‌وترێ بچیته‌ لاى چه‌پ

.
هه‌مان سه‌رۆک له‌سه‌ردانیدا بۆ لاى سه‌رۆکى فه‌ره‌نسا هه‌ڵه‌یه‌کى ترى پرۆتۆکۆڵ و ئه‌ته‌کیه‌ت ئه‌کاته‌وه‌ که‌به‌شێوه‌یه‌کى زۆر ناشیرین له‌به‌رده‌مى سه‌رۆکى فه‌ره‌نسا قاچ ئه‌خاته‌ سه‌ر مێزى به‌رده‌میان .

.
سه‌رۆک وه‌زیرانى به‌ریتانیاله‌سه‌ردانى یه‌که‌میدا بۆ ئه‌ڵمانیا پرۆتۆکۆلى پێشێل کرد و نه‌یده‌زانى چۆن مه‌راسیمه‌که‌ ته‌واو بکات، له‌ دووه‌م سه‌ردانیشیدا بۆ فره‌نسا پێیه‌کانى خسته‌ سه‌ر مێزه‌که‌ى به‌رده‌م ئیمانوێل ماکرۆن، ئه‌م هه‌ڵسوکه‌وتانه‌ى جۆنسۆن بوونه‌ هۆکارى ئه‌وه‌ى که‌ ڕاوێژکاره‌ به‌ریتانیه‌کان نیگه‌رانبن، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ى جۆنسۆن دره‌نگ له‌کاتى دیاریکراوى مه‌راسیمه‌کان گه‌یشتبوو جێگاى مه‌راسیم و کۆبوونه‌وه‌کان، هه‌ربۆیه‌ دره‌نگ گه‌یشتن و زوو گه‌یشتن و زۆرمانه‌وه‌ له‌ مه‌راسیمى فه‌رمیدا، له‌ ڕووى پرۆتۆکۆڵه‌وه‌ هه‌ڵسوکه‌وتى هه‌ڵه‌ن و به‌پێشێلکارى ناوده‌برێن .

.

ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ى که‌له‌چه‌ندین بۆنه‌و قسه‌کردندا به‌شێوه‌یه‌ک ده‌ست و ده‌موچاوى به‌کار ئه‌هێنێ که‌دووره‌ له‌بنه‌ماکانى پرۆتۆکۆڵ و ئه‌ته‌کیه‌تى سه‌رۆک وه‌زیران ،چونکه‌ زمانى جه‌سته‌ش هیچى که‌مترن نیه‌ له‌زمانى قسه‌کردن و خوێندنه‌وه‌ى ووردى بۆ ئه‌کرێت ،هه‌ربۆیه‌ شێوازى رۆیشتن و جوڵه‌ى ده‌ست و ده‌موچاو هه‌موو جه‌سته‌ و جل وبه‌رگ بنه‌مان بۆ ئه‌ته‌کیه‌ت و نیشاندانى پابه‌ند بوون به‌بنماکانى پرۆتۆکۆڵ و رێزگرتن له‌وڵات و که‌سانى به‌رامبه‌ر .

.

وشە كلیلەكان:

Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل