fbpx
Shadow Shadow

پاکستان ڕێگەی نەدا فرۆکەی سەرۆکوەزیرانی هیندستان بە ئاسمانی وڵاتەکەیدا تێپەڕێت

21:50 یه‌ك شه‌ممه‌ 27 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی پاکستان ڕایگەیاند، ڕێگەیان بە ناریندرا مۆدی، سەرۆکوەزیرانی هیندستان نەداوە فرۆکەکەی بە ئاسمانی پاکستاندا تێبپەڕێت.

,

ئەمڕۆ یەکشەممە 27ى تشرینی یەکەمی 2019، شا مەحمود قورەیشی، وەزیری دەرەوەی پاکستان ڕایگەیاند، بەفەرمی وڵاتی هیندستانیان ئاگادارکردووەتەوە کە ڕیگەنادەن فرۆکەکەی سەرۆکوەزیرانی هیندستان بە ئاسمانی وڵاتەکەیاندا تێبپەڕێت.

,

بڕیاربو ئەمڕۆ یەکشەممە، ناریندرا مۆدی، سەرۆکوەزیرانی وڵاتی هیندستان بە سەردانێکی فەرمی بگاتە وڵاتی سعودیە، داواشی لە پاکستان کردووە ڕێگە بە فڕۆکەکەی بدەن ئەو گشتە بە ئاسمانی وڵاتی پاکستاندا تێبپەڕێت.

,

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان، پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لەلایەن هیندستانەوە بە داگیرکردنى کشمیر لە ساڵی 1947وە، هۆکاری سەرەکی ئەو هەڵوێستە بوە.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل