fbpx
Shadow Shadow

پاکستان؛ لە پێکدادانى دوو شەمەندەفەردا نۆ کەس مردن و 66ى دیکەش بریندار بوون

14:23 پێنج شه‌ممه‌ 11 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

لە ئەنجامى ڕوداوێکى پێکدادانى دوو شەمەندەفەردا لە پاکستان، نۆ کەس گیانیان لەدەستداوە و 66 کەسی دیکەش برینداربوون.

.

بەگوێرەى میدیاى ئەو وڵاتە، ڕوداوە پێکدادانەکە لە شارى ڕەحیم یار خان ڕویداوە لە هەرێمى بنجاب لە پاکستان، پۆلیسی ناوچەکەش دەڵێت، تەرمى نۆ کەسیان لە ڕوداوەکە دەرهێناوە، لەگەڵ بوونى 66 کەسى بریندار کە ڕەوانەى نەخۆشخانەى فریاکەوتن کراون.

.

شێخ ڕەشید، وەزیرى هێڵى ئاسنینى پاکستان ڕایگەیاندووە: “لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامییان هەیە، تیمەکانى فریاکەوتن بەخێرایی گەیشتونەتە شوێنى ڕوداوەکە بۆ ئەوەى قوربانیان ڕزگار بکەن”.

.

بوونى ئەم ڕوداوە لە کاتێکدایە، ڕوداوەکانى وەرگەڕان و پێکدادانى شەمەندەفەر لە وڵاتەکانى پاکستان و هیندستان بوونەتە دیاردە.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل