fbpx
Shadow Shadow

پاپا بۆی نایەت؛ ژنێکی دیکە پاپا دەترسێنێت و دەیەوێت باوەشی پێدا بکات

17:44 پێنج شه‌ممه‌ 09 كانونی دووه‌م 2020

ناس کورد-

،

گرتەیەکی ڤیدیۆیی پاپای ڤاتیکان بڵاوبووەتەوە کە تێیدا، ژنێک پاپا دەترسێنێت و هەوڵدەدات باوەشی پێدا بکات، دواتر بە پاپا بە ترسەوە باوەشی پێدا دەکات و ماوچێکی ژنەکە دەکات.

،

ڕووداوەکە شەوی ڕابردوو ڕوویداوە و  پاپا لەگەڵ پاسەوانەکانیاندا چونەتە ناو بەشێک لە پەڕەوانی ئاینی کریستیان و یەکێک لە ژنەکان پاپای ترساند و هەوڵیدا باوەش بکات بە پاپادا.

،

پاپا بە پێکەنینەوە بە ژنەکە دەڵێت: “ئایا دەتەوێت ئازارم بدەیت و ڕامبکێشێت بەلای خۆتدا  بۆ ئەوەی خەڵک بهێنیتە پیکەنین، ڕازیم باوەشم پیا بکەیت، بەڵام ئارام بە و ئازارم مەدە”.

،

بەو دۆخەشەوە پاپا هەر متمانەی تەواوی بە ژنەکە نەبوو و بە هۆشدارییەوە باوەشی پێدا کرد و ماچێکی کرد و ئەوەش ژنەکەی زۆر دڵخۆش کرد.

،

پێشتریش لەیەکێک لەمەراسیمەکانی سەری ساڵدا لەو کاتەی کە پاپای ڤاتیکان بەناوی پەڕاوانی ئاینی کریستیان ڕێی دەکرد، لەلایەن ژنێکەوە بەتوندی دەستی ڕاکێشرا بۆ ئەوەی تەوقەی لەگەڵ بکات، ئەوەش پاپای ترساند و لەژنەکە توڕەبوو ،ئەوەش کاردانەوەی بەرفراوانی لێکەوتەوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل