fbpx
Shadow Shadow

پاپای ڤاتیکان دەربارەی دۆخی ڕۆژئاوا چی بە خانمە کوردەکە و شاندەکەی هەرێم وت؟

23:06 شه‌ممه‌ 12 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

ئەو خانمەی کە کەوایەکی بۆ پاپای ڤاتیکان دروستکرد، لەگەڵ شاندێکی حکومەتدا چووە ڤاتیکان و بە دەستی خۆی کەواکەی کردە سەر شانی پاپا و داواشی لێکرد لەو دۆخەی کوردانی ڕۆژئاوای تێکەوتووە، پشتگیری کورد بکات.

.

شاناز جەمال، ئەو خانمە دەستڕەنگینەى کە کەواکەى بۆ پاپا دروستکردووە، بە ناس کوردی ڕاگەیاند: ” لەگەڵ شاندێکى حکومەتى هەرێم سەردانی ڤاتیکانم کرد و چوومە لای پاپا و بە دەستی خۆم ئەو کەوایەم کردە سەر شانی کە بۆم دروستکردبوو”.

.

وتیشی، هەرچەندە ڕێکار و گفتوگۆ دیبلۆماتییەکان شاندەکەی حکومەت ئەنجامیاندەدا، بەڵام لەو دیدارەدا پاپا بە هەموو شێوەیەک پاڵپشتی خۆی بۆ گەلی کورد دەربڕی، بەتایبەت لەو دۆخەی ئێستا کوردانی ڕۆژئاوای تێکەوتووە  و نیگەرانی خۆی نیشاندا بەو دۆخە.

.

شاناز جەمال ئاماژەی بەوەشكرد :”خۆشم بەتایبەتی داوام لێکرد کە هەوڵ بدات بۆ ڕاگرتنی ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر ڕۆژئاوای کوردستان، ئەویش توند دەستی گوشیم و سەری بۆ جووڵاندم وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوەی کە پەیامەکەم بگەیەنێت”.

.

شاناز جەمال، روونیدەکاتەوە کە پاپای ڤاتیکان سوپاسی گەلی کورد و ئەوى وەک ژنێکی کورد کردووە و وتویەتى “سەلماندوتانە نەتەوەیەکی ئاشتیخوازن و پێکەوە ژیانتان دەوێ”.

.

شاناز جەمال جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە ئەو وەکو نوێنەرى سەرجەم ئاینەکان، ئەو کارەى کردووە و کەواکەى سیمبولى ئەو هەشت ئاینەی لەسەرە کە لە کوردستان پێکەوە دەژین.

.

شاناز جەمال، خەڵکی شاری سلێمانییە، وەک دیزاینەری جلوبەرگی ڕەسەنی کوردی کار دەکات و نزیکەی 8 مانگ خەریکی دروستکردنی ئەو کەوایە بووە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل