fbpx
Shadow Shadow

پاپای ڤاتیكان دەیەوێت ببێت بە عێراقی داوای ناسنامە لە بەرهەم ساڵح دەکات

22:27 شه‌ممه‌ 25 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

 

پاپای ڤاتیكان داوای ناسنامەی عیراقی لە بەرهەم ساڵح، سەرۆككۆماری عیراق كردوە و دەیەوێت ببێت بە هاوڵاتییەکی عێراقی، بۆ ئەوەی وەك نەوەیەكی پێغەمبەر “ئیبراهیم” بناسرێت.

،

پێش گەڕانەوەی بۆ عێراق، بەرهەم ساڵح  چاوی كەوت بە پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان و سەبارەت بە كۆبونەوەكەیان ڤاتیكان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكردەوە، باس لە گرنگی پاراستنی مێژووی مەسیحیەكانی عێراق كراوە كە بەشێكی جیانەكراوەن لەو وڵاتە، هەروها مسۆگەركردنی ئاسایشیان و پێگە و داهاتویان لە عیراق.

،

هاوکات کەناڵی “حوڕە”ی عەرەبی بڵاویکردەوە، لە دیدارەکەدا، پاپا داوای ناسنامەی عیراقی لە بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق كردوە، ئەوەش بۆ ئەوەی وەك نەوەیەكی پێغەمبەر ئیبراهیم بناسرێت، هەروەها پاپا تۆمارێكی حامورابی كە كۆپی ئەسڵی بووە پێشكەشی بەرهەم ساڵح كردوە و تۆمارەكە چەند یاسایەكی كۆنی بابلی بووەو وەك هێمایەكی ئاشتی پێشكەشی كردوە.

،

لای خۆشییەوە سەرۆككۆماری عێراق لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردەوە، لەگەڵ پاپا باسی بارودۆخی عیراق و تەنگژە مەترسیدارەكانی ناوچەكە كراوە، پاپا سوربونی خۆی بۆ عیراق و ئاسایش و ئارامی گەلەكەی دوپاتكردوەتەوە، چونكە عیراق شوێنی پێخەمبەر ئیبراهیم و ناوەندی ئایینە ئاسمانیەكان بووە، پێویستە ببێتە منارەیەك بۆ راستڕەوی و ئارامی و سەقامگیری و ئاشتی و گفتوگۆ.

،

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆكایەتی كۆماریش، بەرهەم ساڵح و پاپای ڤاتیكان باسی سەردانی پاپایان كردوە بۆ عێراق، بەڵام کاتەکەی دیارینەکراوە و  دواتر بڕیار لەكاتەكەی دەدرێت.

 

پاپای ڤاتیكان دەیەوێت ببێت بە عێراقی داوای ناسنامە لە بەرهەم ساڵح دەکات

پاپای ڤاتیكان دەیەوێت ببێت بە عێراقی داوای ناسنامە لە بەرهەم ساڵح دەکات

پاپای ڤاتیكان دەیەوێت ببێت بە عێراقی داوای ناسنامە لە بەرهەم ساڵح دەکات

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل