fbpx
Shadow Shadow

پاپای ڤاتیكان به‌رامبه‌ر ئه‌و زله‌یه‌ی له‌ ژنێكیدا داوای لێبوردنی كرد

22:56 چوار شه‌ممه‌ 01 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد–

پاپا فرانسیس، له‌ میانه‌ی پێشكه‌شكردنی وتارێكدا داوای لێبوردنی کرد بەرامبەر ئەو کارەی لە شاری ڤاتیکان به‌رامبه‌ر به‌ ژنێك ئەنجامیدا.

.

ئەمرۆ (چوارشەممە، 1ی کانونی دووەمی 2020)، پاپا فرانسیس پێش دەستپێکردنی ئاهەنگی قوداسەکانی ڤاتیکان لە وتاریکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد :”هەندێک جار ئێمە ئارامیمان لەدەستدەدەین، ئەوەش وەکو هەموو مرۆڤێکی دیکە ئەمە بەسەر منیش هات”.

.

پاپا فرانسیس وتیشی:”داوای لێبوردن دەکەم لەو نموونە خراپەی شەوی رابردوو نیشانمدا بەڵام توڕە بووم”.

.

شەوی ڕابردو، لەکاتێکدا هەزاران لە پەیڕەوانی ئاینی مەسیحی لە دەرەوەى ڤاتیکان چاوەڕێی بینینی ڕوبەڕو و تەوقەکردن بوون لەگەڵ پاپای فرانسیس دەکرد، لەو کاتەی پاپا چووە ناو ئامادەبوانەوە تەوقەی لەگەڵ هەندێک لەو کەسانە کرد و بەڵام نەچووە لای بەشێکی دیکەیان لەو کاتەشدا ژنێک کە زۆر بە پەرۆشەوه‌ دەستی ڕاستی پاپای ڕاکێشا بۆ ئەوەی تەوقەی لەگەڵ بکات، بەڵام پاپا لێی توڕە بو و زلـلەى لە دەستی ژنەکەدا بۆ ئەوەى بەری بدات.

.

بڵاوبونەوەی ئەو ڤیدیۆیەی هەڵوێستی پاپا فرانسیس، کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل