Shadow Shadow

چۆن دەنگ بە کابینەی نوێ و وەزیرەکان دەدرێت؟

پاش 18 ڕۆژی دیکە پەرلەمان دەکەوێتە پشووی هاوینەوە [تایبەت]

15:55 چوار شه‌ممه‌ 12 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

لەئێستادا هەرێمی کوردستان لە سەروبەندی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتە و پێویستە کەمتر لە 30 ڕۆژی دیکە پەرلەمان دەنگ بە کابینەی نوێی حکومەت و وەزیرەکانی بدات.

.

ئەگەرچی تائێستا جگە لە پەسەندکردنی یاسای کاراکردنەوەی سەرۆکایەتی هەرێم هیچ یاسایەکی دیکەی پەسەند نەکردووە، بەڵام  18 ڕۆژی دیکە پشووی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکات و ڕەنگە لە وادەی ئاسایی خۆیدا نەتوانێت دەنگ بە کابینەکە بدات.

.

پێشەوا هەورامی، وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژە بۆ ئەوەدەکات کە دەتوانن پێش 30ی مانگ دەنگ بە کابینەکە و وەزیرەکانیش بدەن، ئەو بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “پێشتر ڕێککەوتنی سیاسی لەنێوان لایەنەکاندا کراوە و کێشە لەسەر هیچ پۆستێکی حکومەت نەماوە، بۆیە بە ئەگەرێکی زۆرەوە پێش کۆتایی مانگ و لە ماوەی ئەم 18 ڕۆژەدا دەنگ بە کابینەکە دەدرێت”.

.

پاش 18 ڕۆژی دیکە پەرلەمان دەکەوێتە پشووی هاوینەوە [تایبەت]

.

هاوکات زیاد جەبار، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان بە ناس کوردی راگەیاند: ” هەندێک کێشە ماوە لەنێوان لایەنەکاندا بەتایبەت کێشەی پارێزگاری کەرکوک لە نێوان پارتی و یەکێتی و ئەوەش چاوەڕێدەکرێت لە هەفتەی داهاتوودا چارەسەربکرێت و تا کۆتایی مانگیش دەنگ بە کابینەی نوێی حکومەت بدرێت”.

.

سەبارەت بەوەی یەکێتی دەتوانێت تا کۆتایی مانگ کاندیدەکانی بۆ پۆستە وەزارییەکانی حکومەت دیاریبکات، ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی ئاماژەی بەوەکرد، پێشتر زەمینەسازییان بۆ دیاریکردنی کاندیدەکانیان کردووە و تەنها ئەوە ماوە سەرکردایەتی یەکێتی بە دەنگدانێک کاندیدەکان یەکلایی بکاتەوە.

.

هاوکات سەبارەت بەوەی ئەگەر دەنگدان بە کابینەکە بکەوێتە مانگی داهاتوود کە پەرلەمان لە پشوودا دەبێت، لاوەند جەلال، ڕاوێژکاری یاسایی پەرلەمان بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “لەو حاڵەتەدا پەرلەمانی کوردستان بە نوسراوێک دانیشتنی نائاسایی ڕادەگەیەنێت و لەو دانیشتنەدا دەنگ بە کابینەکە و وەزیرەکان دەدرێت”.

.

بە وتەی زیاد جەبار، پەرلەمانتاری یەکێتی، ئەگەر لە ماوەی ئەو 30 ڕۆژەدا نەتواندرا دەنگ بە کابینەکە بدرێت و حکومەت پێکبهێندرێت، ئەوا فراکسیۆنی دووەمی پەرلەمان ڕادەسپێردرێت بۆ پێکهێنانی حکومەت، بەڵام بەدووریزانی دۆخەکە بگاتە ئەوە.

.

پاش 18 ڕۆژی دیکە پەرلەمان دەکەوێتە پشووی هاوینەوە [تایبەت]

.

لەلایەکى دیکەوە، عەدالەت عەبدوڵا، ڕاوێژکارى میدیاى یەکێتى، پێیوایە پێویستە پارتى ڕەچاوى دۆخى حیزبەکانى بەشدار لە حکومەت بکات، لەوبارەیەوە تایبەت بە ناس کوردى وت: “پارتى زۆرى پەلەیە بۆ پێکهێنانى ئەو کابینەیە، بەڵام ئایا لەو چەند ڕۆژە کەمەدا کە ماوە بۆ پشوى پەرلەمان، کاندیدى هەموو حیزبەکان یەکلا دەکرێنەوە؟”.

.

بە گوێرەى ماددەى (7) بڕگەى یەکەم و دووەم ى پەیڕەوى پەرلەمانى کوردستان، پەرلەمان لە ساڵێکدا دوو وەرزى گرێدانى هەیە، یەکەمیان لە سەرەتاى مانگى ئادارەوە دەستپێدەکات تا کۆتایی مانگى حوزەیران و بە خولى بەهارە ناودەبرێت، دووەمیشیان لە سەرەتاى مانگى ئەیلولەوە دەستپێدەکات تا کۆتایی مانگى کانونى یەکەم و بە خولى پایزە ناودەبرێت.

.

بە گوێرەى پەیڕەوى ناوخۆى پەرلەمان، پشوى هاوینە لە کۆتایی مانگى حوزەیرانەوە دەستپێدەکات، تا سەرەتاى مانگى ئەیلول.

.

بەڵام لە بڕگەی چواری هەمان ماددەدا هاتووە، “پەرلەمان، دەتوانێت لەسەر داوای سەرۆك، یان سەرۆكی هەرێم، یان سەرۆك وەزیران، یان (25) بیست و پێنچ ئەندام، بە دەنگی زۆرینەی رەهای ئەندامەكانی، ماوەی گرێدانی هەریەك لە دوو وەرزەكە، بۆ ماوەیەك لە (30)سی رۆژ زیاتر نەبێت، درێژبكاتەوە، ئەویش بۆ تەواوكردنی ئەو ئەركانەی، كە پێویست بووە وەرزەكەیان بۆ درێژ بكرێتەوە”.

.

.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل