fbpx
Shadow Shadow

پاش نزیکەى 40 ساڵ کچە هاندەرە ئێرانییەکان بە یاریگاکان شادبوونەوە و هەڵبژاردەکەیان 14-0 سەرکەوت

10:54 هه‌ینی 11 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

پاش ئەوەى حکومەتى ئێران ڕێگاى دا کچانى ئێرانى بتوانن وەک هاندەر بچنە یاریگاکانەوە، هەڵبژاردەى ئێران بە ئامادەبوونى کچە هاندەرەکانى توانى بە 14-0 لە کەمبۆدیا بباتەوە.

,

یارییەکانى پاڵاوتنەکانى مۆندیال دەستیان پێکردووە، لە نێو یاریگاى ئازادى لە ئێران هەڵبژارەى ئێران و کەمبۆدیا ڕوبەڕوى یەک بوونەوە.

,

لەساڵى 1981وە ئێران بڕیارى ئەوەى داوە کە ڕەگەزى مێ بۆى نییە بچێتە نێو یاریگاکان و وەک هاندەر ئامادە بێت، بەبیانوى ئەوەى تێکەڵبوونێکى ناشەرعییە، بەڵام بە فشارى یەکێتى تۆپى پێی جیهانى ئێران ئەو بڕیارەى هەڵوەشاندەوە.

 

پاش نزیکەى 40 ساڵ کچە هاندەرە ئێرانییەکان بە یاریگاکان شادبوونەوە و هەڵبژاردەکەیان 14-0 سەرکەوت

,

دوێنێ لە یارى نێوان ئێران و کەمبۆدیا وێڕاى ئەوەى یاریگاکە شوێنى 80 هەزار هاندەرى تێدا دەبێتەوە، بەڵام ڕێگا درا بەوەى تەنها چوار هەزار تکت بدرێت بە کچانى هاندەر، ئەوەش بە دیاریکردنى شوێنێکى تایبەت بۆیان و گەمارۆدانیان لەلایەن پۆلیسی چالاکییە کۆمەڵایەتییەکان.

,

بە ئامادەبوونى کچانى دەموچاو نەحشێرندارو بە ئاڵاى ئێران، هەڵبژاردەى ئێران توانى هەر لە پێنج خولەکى سەرەتادا گۆڵى پێشکەوتن تۆمار بکات و یارییەکەش بە 14 گۆڵى بێبەرامبەر بباتەوە.

 

پاش نزیکەى 40 ساڵ کچە هاندەرە ئێرانییەکان بە یاریگاکان شادبوونەوە و هەڵبژاردەکەیان 14-0 سەرکەوت

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل