fbpx
Shadow Shadow

پاش خوێندکاران مامۆستایانی عێراقیش بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاند و پشتیوانى خۆپیشاندانەکان دەکەن

22:40 دوو شه‌ممه‌ 28 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

سەندیکای مامۆستایانی عێراق ڕایگەیاند، بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بایکۆتی دەوامی خوێندن دەکەن و سیاسەتی “داپڵۆسین” دژ بە خۆپیشاندەران ڕەتدەکەنەوە.

,

ئەمڕۆ دووشەممە 28ى تشرینی یەکەمی 2019، سەندیکای مامۆستایانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەوەیان خستەڕو، بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بایکۆتی دەوامی خوێندن لە عێراق دەکە، دەشڵێن: “سیاسەتی سەرکوتکردن و داپڵۆسین دژ بە خۆپیشاندەران ڕەتدەکەینەوە”.

,

لە ڕاگەیەندراوەکەی سەندیکای مامۆستایاندا ئەوەش هاتوە،بڕیاری بایکۆتکردنی دەوامی خوێندن پاش کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجومەنی ناوەندیی سەندیکای مامۆستایانی عێراق هاتوە کە ئەمڕۆ ئەنجامدراوە.

,

سەندیکاکە ئەوەشى ڕاگەیاندووە: بایکۆتکردنی خۆیندن لە سبەی سێشەممەوە دەستپێدەکات و بەردەوام دەبێت، تا ڕۆژی یەکشەممەی داهاتو”، بایکۆتەکەش هەمو پارێزگاکانی عێراق دەگرێتەوە تەنها پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان نەبێت.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل