fbpx
Shadow Shadow

ڕووداوەکە گومانى دروستکردووە

پاسه‌وانه‌ تایبه‌ته‌كه‌ى شاى سعودیه‌ کوژرا

11:29 یه‌ك شه‌ممه‌ 29 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

پاسه‌وانه‌ تایبه‌ته‌كه‌ى شاى سعودیه کوژرا و ڕووداوەکەش گومانى دروستکردووە، هەرچەندە پۆلیسى مه‌ككه‌ ده‌ڵیت به‌هۆى كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ بووه‌.

.

عه‌بدولوه‌هاب غامدى، وته‌بێژى پۆلیسى شارى مه‌ككه‌ى سعودیه‌ ڕایگه‌یاندووه‌، شه‌وى شه‌ممه‌، 28ی ئەیلولی 2019، لیوا عه‌بدولعه‌زیز فه‌خم، پاسه‌وانى تایبه‌تى شاى سعودیه‌ سه‌ردانى هاوڕێیه‌كى كردووه‌، له‌و ئان و ساته‌دا هاوڕیێه‌كى دیكه‌یان به‌ناوى مه‌شعه‌ل ئال عه‌لى چووه‌ته‌ ماڵه‌وه‌ بۆ لایان.

.

وتیشى “له‌و دانیشتنه‌دا مشتومڕ له‌نێوان لیوا عه‌بدولعه‌زیز و مه‌شعه‌ل دروستبووه‌، مه‌شعه‌ل ماڵه‌كه‌ى به‌جێهیشتووه‌ و پاش كه‌مێك به‌چه‌كه‌وه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ماڵه‌وه‌ و ته‌قه‌ی كردووه‌ و لیوا عه‌بدولعه‌زیز بریندار بووه‌”.

.

باسى له‌وه‌شكردووه‌، هه‌ر به‌هۆى ته‌قه‌كردنه‌كه‌وه‌ دوو براى خاوه‌ن ماڵه‌كه‌ و كرێكارێكى فلپینى بریندار بوون.

.

عه‌بدولوه‌هاب غامدى ئه‌وه‌شى ڕوونكردووه‌ته‌وه‌، ده‌زگا ئه‌منییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنى ڕوداوه‌كه‌، بكوژه‌كه‌ش ئاماده‌ نه‌بووه‌ خۆى ڕاده‌ستى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بكات، دواى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ك بكوژه‌كه‌ش كوژراوه‌ و پێنج كه‌سیش له ‌هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بریندار بوون.

.

له‌باره‌ى چاره‌نوسى پاسه‌وانه‌ تایبه‌تیه‌كه‌ى شاى سعودیه‌وه‌، وته‌بێژى پۆلیسى مەککە باسى لەوەکردووە، دواى گه‌یاندنى به‌نه‌خۆشخانه‌ به‌هۆى سه‌ختى برینه‌كانییه‌وه‌ له‌نه‌خۆشخانه‌ گیانى له‌ده‌ستداوه‌.

.

جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه‌، به‌دواداچوون بۆ ڕوداوه‌كه‌ ده‌كه‌ن و هه‌ر ده‌ستێكیش له‌پشته‌وه‌ى ڕوداوه‌كه‌وه‌ بووبێت ئاشكراى ده‌كه‌ن.

.

دواى بڵاو بونه‌وه‌ى هه‌واڵى كوشتنى پاسه‌وانه‌ تایبه‌تیه‌كه‌ى شاى سعودیه‌، ڕاڤه‌ و گومانى جیاجیا له‌باره‌یەوه‌ بڵاو كرایه‌وه‌، هەندێک باس لە ئەگەرى تێوەگلانى شازادەى جێنشینى سعودیە دەکەن لە ڕووداوەکەدا.

.

هاوکات دواى ڕووداوەکە میدیاکانى سعودیە گرتەیەکى ڤیدیۆیی پاسەوانەکەیان بڵاوکردووەتەوە و نوسیویانە کە ئەوە دوایین دەرکەوتنیەتى لە جەددە پێش ئەوەى بکوژرێت.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل