fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

پارەی جوتیاران وەزیری کشتوکاڵی هەرێم دەگەیەنێتە بەغدا

13:46 هه‌ینی 07 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

شاندێکی وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی پارەی گەنمی جوتیاران سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی عێراق کۆدەبنەوە.

.

ئەمڕۆ هەینی، 7ی شوباتی 2020، حسێن حەمە کەریم، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە سەرۆکایەتی شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات و چەند پرسێکی گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق تاوتوی بکات”.

.

حسێن حەمە کەریم، ئاماژەی بەوەکرد: “خالید شوانی، وەزیری ھەرێم بۆ كاروباری ناوچە كوردستانییەكانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم  و چەند بەرپرس و بەڕێوبەرێکی دیکەی حکومەت بەتایبەت بەرپرسانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکان بەشدار دەبن”.

.

وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو وتیشی،”شاندەکە لەگەڵ وەزیرانی بازرگانی، کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق لەبارەی شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێمی کوردستان و کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تایبەت بە کشتوکاڵ و ئاو کۆدەبنەوە”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل