Shadow Shadow

پارەکەى بەغدا گەیشتە هەرێم، دابەشکردنى مووچە خێراتر دەبێت

15:31 دوو شه‌ممه‌ 17 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

ئەو بڕە پارەیەى کە بۆ مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان لە بودجەى گشتى عێراق دانراوە، دوێنێ شەو گەیشتە هەرێمى کوردستان و بەو جۆرەش دابەشکردنى مووچەى مانگى 3ى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان خێراتر دەبێت.

.

سەرچاوەیەکى بەرپرس لە وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە ناس کورد-ى ڕاگەیاند “بڕە پارەى مانگانەى تایبەت بە مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان، گەیشتە هەولێر کە بڕەکەى 453 ملیار دینارە”.

.

وتیشى، تا ئێستا بەغدا بڕە پارەى مانگانەى پێشمەرگەى نەناردووە کە لە بودجەى گشتى عێراقدا جێگیر کراوە و بڕیارى لەسەر دراوە.

.

سەرچاوەکە روونیکردەوە، بەهاتنى پارەکەى بەغدا دابەشکردنى مووچەى مانگى 3ى فەرمانبەرانى هەرێم خێراتر دەبێت و هەتا ٢٣ى ئەم مانگە مووچەى سەرجەمى وەزارەت و دەستەکان بە خانەنشینى مەدەنى و سەربازى، دابەش دەکرێت.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل