fbpx
Shadow Shadow

پارەى هێڵە ئاسنینەکانى کوردستان کە وەزیرى ئاوەدانکردنەوە بەڵێنى دروستکردنیداوە کێ دەیدات؟

15:25 سێ شه‌ممه‌ 10 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

چەند مانگێکى کەم بەسەر پێکهێنانى حکومەتى نوێى هەرێم تێپەڕیوە و ئەوەى بۆتە جێگەى سەرنجى هاووڵاتیان و ناوەندە میدیاییەکان بەڵێنە زۆرەکانى بەشێک لە وەزیرەکانى کابینە نوێکەیە، بەتایبەت لەم ماوەیەدا بەڵێنەکانى وەزیرى ئاوەدانکردنەوەى هەرێمى کوردستان بۆ دامەزراندنى هێڵى ئاسنین لەنێوان پارێزگاکانى کوردستان زۆرترین مشتومڕى لێکەوتەوە.

.

وتەبێژى وەزارەتى ئاوەدانکردنەوەى حکومەتى هەرێم بەستنەوەی شارەکانی هەرێمی کوردستان بە هێڵی ئاسنی بە یەکێک لە ئامانجەکانی وەزارەتەکەیان دەزانێت و ئاماژە بەوە دەکات بڕیارە لە ماوەی چوار ساڵی داهاتوودا ئەو پلانە جێبەجێ بکرێت.

.

مەریوان حەسەن، وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەناس کوردی ڕاگەیاند :”درووستکردنی هێڵی ئاسنی لە هەرێمی کوردستان،  یەکێکە لە پلانە ستراتیژییەکانی چوار ساڵەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە”.

.

وتیشی، پلانەکە لە ئێستادا ئاراستەى ئەنجوومەنی وەزیران کراوە بە مەبەستی پەسەندکردنی و تەرخانکردنی بودجەی پێویست.

.

هاوکات شارەزایەکى بوارى ئابورى عێراق پڕۆژەی پەرەپێدان بە هێڵی ئاسنی لە هەموو عێراق بە یەکێک لە پلانە ستراتیژییەکانی حکومەتی عێراق ناودەبات و ئاماژە بەوە دەکات، بەهۆی شوێنی جوگرافی عێراقەوە کە وەک  پردێکە لە نێوان خورهەڵات و خۆرئاوا،  تورکیا و  قەتەر و کوێت پێشنیازی درووستکردنی هێڵی ئاسنیان کردووە بە مەبەستی بەستنەوەی کەنداوی عەرەبی لەڕێگەی عێراق و هەرێمی کوردستان بە ئەوروپاوە.

.

هومام شەماع، شارەزای بواری ئابووری، بۆ ناس کوردى روونکردەوە، ئەو پڕۆژەیە  بە پارەی  وڵاتانی قەتەر و ئیمارات درووستدەکرێت، ئەو وڵاتانەش کۆی ئەو گوژمەیە کە تەرخانی دەکەن لە ماوەی پێنج ساڵدا دەتوانن بەدەستی بهێننەوە لە داهاتی پڕۆژەکە.

.

ئەو ئابووریناسە ئاماژەی بەوەکرد، هێڵە ئاسنییەکەی عێراق  کە وڵاتانی کەنداو بە ئەوروپا دەبەستێتەوە  دەبێت بە هەرێمی کوردستاندا تێپەڕێت، بۆ ئەو کارەش بەپێویستى دەزانێت ڕێککەوتنی ئابووری و سیاسی لەگەڵ حکومەتی هەرێم، ئەنجام بدرێت.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل