Shadow Shadow

پەرلەمانتارێک ئاشکرای کردبوو یەکێک لە تۆمەتبارەکان بە دەستوەردان ئازادکراوە

پارێزەری تۆمەتبارێکی دۆسیەی سێوان قادر: هیچ بەرپرسێک لە پشت ئازادکردنیەوە نەبووە

20:58 چوار شه‌ممه‌ 17 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

پارێزەری یەکێک لە تۆمەتبارانی کەیسی سێوان قادر، ڕوونکردنەوە لەبارەی ئازادبوونی تۆمەتبارێکی دۆسیەکە دەدات و ڕەتیدەکاتەوە هیچ بەرپرسێک لە پشت ئازادکردنییەوە بوبێت.

.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، لە نوسینێکدا دەربارەی ئازادکردنی تۆمەتبارێکی ڕووداوەکە، ئاماژەی بەوەکردبوو کە کەیسی سێوان قادر بەلاڕێدا دەبرێت و بەرپرسێکی باڵا دەستی وەرداوەتە کاری دادگا.

.

لەوبارەیەوە سامی ساتی، پارێزەری تۆمەتباری دووەم (س، م) لە  کەیسەکەدا ڕایگەیاندووە، ئەو وتارەی سۆران عومەر هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە و تەنها لەڕێگەی هەستەوە نوسراوە بۆ جوڵاندنی ڕای گشتی، بێ ئەوەی خوێندنەوەی یاسایی بۆ ڕووداوەکە بکات.

.

ئەو پارێزەرە ئاماژەی بەوەشکردووە، “جگە لەوەی تۆمەتباری دووەم بەپێی یاسا بێتاوانی سەلمێنراوە، ئەگەر سەیرێکی پەڕاوەکە بکەن، دەردەکەوێت کە لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ و دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی لێکۆڵینەوەیەکی ورد و بێ لایەنی تێداکراوە.”

.

جەختیشیکردووەتەوە، گواستنەوەی پەڕاوی لێکۆڵینەوەکە لە دادگای لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ بۆ دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی، لەسەر داوای داواکاران بە مافی کەسی “سێوان قادر” بووە و خۆیان داوایان کردووە ئەو کەیسە بگوازرێتەوە بۆ دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی.

.

سۆران عومەر پەرلەمانتاری هەرێم ئاشکرای کردبوو بەهۆی دەستوەردانەکان لە کاروباری دادگا دۆسیەکە ڕەوانەی دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی کراوە.

.

سامی ساتی ڕوونیشیکردووەتەوە: “سەبارەت بە ئازادکردنی تۆمەتباری دووەم، بۆ ڕای گشتی ڕوونیدەکەینەوە، هیچ کەس و بەرپرسێکی حکومی یاخود حزبی دەستی لەو کەیسە وەرنەداوە و دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی دوای سەرجەم لێکۆڵینەوەیەک، هیچ بەڵگەیەکی نەبووە کە شایەنی ئەوەبێت تۆمەتبارەکەی پێ ڕەوانە بکات بۆ دادگای تایبەتمەند، بۆیە بڕیاری ئازادکردن و داخستنی دۆسیەکەی دا”.

.

 

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل