fbpx
Shadow Shadow

"دوو کەمپ ئامادەکراون بۆ ئاوارەکانی ڕۆژئاوا"

 پارێزگای نەینەوا لە ئامادەباشیدایە بۆ ڕێگرتن لە دزەکردنی چەکدارانی داعش

21:33 یه‌ك شه‌ممه‌ 13 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

هێزە ئەمنییەکانی پارێزگای نەینەوا لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ پێشگرتن لە دەزکردنی چەکدارە هەڵهاتوەکانی داعش لە زیندانەکانی حەسەکە لە ڕۆژئاواى کوردستان، لە ئێستاشدا ڕێکاری بەپەلە گیراوەتەبەر بۆ پێشوازیکردن لە ئاوارە سورییەکان.

,

نورەدین قەبلان، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “لەئێستادا هێزە ئەمنییەکانی پارێزگای نەینەوا هاوشان لەگەڵ ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی نەینەوا، ڕێوشوێنی ئەمنی توندیان لەناو شاری موسل و شارۆچکە سنورییەکانی نێوان عێراق وسوریا گرتوەتەبەر، بۆ ڕێگرتن لە دزەکردنی چەکدارانی داعش بو ناو پارێزگاکە”.

,

قەبلان وتیشی: “ئەو ڕێکارانە پاش ئەوە دێن کە ژمارەیەک چەکداری ڕێکخراوی داعش لە زیندانەکانی شاری حەسەکە هەڵهاتون، دەنگۆی ئەوەش هەیە دزە بکەنە ناو پارێزگای نەینەوا”.

,

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتی خۆجێیی  پارێزگاکە لە ئامادەباشیدان بۆ پێشوازیکردن لە شەپۆلی ئاواربوونی هاوڵاتییانی ئەو ناوچانەى باکورى سوریا ڕاشیگەیاند، بۆ ئەو پرسەش لە ئێستادا دوو کەمپ ئامادە کراون لە  شارۆچەکەی ڕەبیعە و لەنزیک دەڕوازەی سنوری”فاوە” لەسەر سنوری نێوان عێراق و سوریا.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل