fbpx
Shadow Shadow

هەواڵی ڕاستەوخۆ

پارێزگای سلێمانی بە پلانی بی ڕوبەڕوی قەیرانی بەنزین دەبێتەوە.. “مەترسن”

22:00 دوو شه‌ممه‌ 24 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایگەیاند، داخستنی سنورەکانی ئێران لەگەڵ هەرێم کاریگەری ناکاتە سەر نرخی بەنزین و پلانی بییان هەیە بۆ هاوردەکردنی.

.

محەمەد حەسیب، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی بە ناس کوردی وت، “داخستنی سنورەکان کاتییە، بەڵام ئەگەر داخستنەکە درێژەى کێشا بەهۆی خراپی بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا، ئەوە پلانی جێگرەوەمان هەیە.”

.

لەبارەى پلانەکەوە، محەمەد حەسیب وتی، “دەتوانین بە تەنکەری ئێرانی بەنزین بهێنین و لەسەر سنور بیکەینە ناو تەنکەری هەرێم و بەنزینەکەش دابەش بکەین و هیچ کێشەیەکمان نابێت.”

.

ئاماژەى بەوەشکرد، ڕاستە 80%ی بەنزینی سلێمانی لە ئێرانەوە دێت بەڵام ڕێگەنادەین قەیران دروست بێت.”

.

ڕاشیگەیاند، بۆیە خەڵک دڵنیا دەکەینەوە کە پلانمان هەیە و “هیچ شتێک لە ئارادا نییە و سبەینێش حکومەتى هەرێم کۆدەبێتەوە.”

.

وتیشی، “تا چەند ڕۆژێکی تر بەنزین هەیە، هەر ئەمرۆ 115 تەنکەر هاتووەتە هەرێم”.

 

لەدوای داخستنی سەرجەم سنورە وشکانییەکانی هەرێم لەگەڵ ئێران وەک ڕێکارێک بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەمشەو (24ی شوباتی 2020) هاوڵاتییەکی زۆر بە ترسی نەمانی بەنزین ڕوویان لە بەنزینخانەکان کرد و قەیرانێکی ئاڵۆزیان دروستکرد.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل