Shadow Shadow

هەشتەم پارێزگایە هەدەپە سەرکەوتن مسۆگەر دەکات

پارێزگای ئیدیر بۆ هەدەپە یەکلابووەوە

08:23 دوو شه‌ممه‌ 01 نیسان 2019
article image

 

ناس کورد-

 

هەرچەندە سەرەتا وەها بڵاوکرایەوە کە کاندیدی مەهەپە لە شاری ئیدیر-ی باکووری کوردستان سەرکەوتنی بەدەستهێنابێت، بەڵام دواجار کاندیدەکەی هەدەپە پێشکەوت و سەرکەوتنی مسۆگەر کرد.

 

بەپێی دواین ئەنجامەکانی دەزگای هەڵبژاردنی تورکیا، یەشار ئاکوش کاندیدی پارتی دیموکراتی گەلان لە شاری ئیدیر لەسەدا 50.09ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، لەبەرامبەردا کاندیدی پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا (مەهەپە) لەسەدا 46.68ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.

 

ئەو پارێزگایەش هەشتەم پارێزگایە کە هەدەپە بردنەوەی تێدا بەدەستهێناوە، دوای هەریەک لە پارێزگاکانی ئامەد، وان، ماردین، باتمان، سرت، هەکاری و قارس.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل