fbpx
Shadow Shadow

“چەند لایەنێک چوونەتە سەنگەری زیادەڕەویکارانەوە” و پارێزگار و ئەنجومەنی سلێمانیش وەڵامیان نییە

16:29 چوار شه‌ممه‌ 07 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

بەڕێوەبەری ناحیەی وارماوە دەڵێت، لە 31ی حوزەیرانی 2019ەوە، زیادەڕەوییەکی گەورە ڕوویداوە لەسەر بەشێک لە پارچەزەوی کستوکاڵی ژمارە (۲۹ کەرتی ٤۱دیسکە)، دواتر بەڕێوەبەرایەتی ناحیەکە فەرمانیداوە بە ڕوخاندن و تێکدانی زیادەڕەویەکەیە، “بەڵام جێگای داخە کە لایەنە پەیوەندیدارەکان لەحکومەت (بەدەر لە دادگا) تا ئەم ساتەوەختە زۆر کەم تەرخەم و بێ هەڵوێست بوون لە ئاست ئەم زیادەڕۆییە گەورەیە، نەک هەرئەوە، هەندێ دەزگای پەیوەندیدار هەر لە سەرەتاوە تەسلیم بە واقعەکە بوون و چونەتە سەنگەری زیادەڕۆییکارانەوە.”

.

زیاتر بزانە لەبارەى ئەم بابەتەوە: بە تەنها شەڕی زیادەڕۆیی دەکات.. پارێزگار و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هێزی بۆ نانێرن

.

لە ڕونکردنەوەیەکدا کە کۆپییەکی بۆ ناس کورد نێردراوە، کامەران عەبدوڵا، بەڕێوەبەری ناحیەی وارماوە دەڵێت، ” ڕۆژی 31ی حوزەیرانی 2019، پاڵپشت بە احکامی یاسای ژمارە (۳ی ساڵی ۲۰۱٨) فەرمانی ڕوخاندن و تێکدانی تجاوزەکەمان دەرکردووە، داوامان لە پارێزگای سلێمانی کردووە هێزی ئامادەی تایبەت بە تێکدانی زیادەڕەویمان بۆبنێرێت، سەرەڕای ئەوەش فەرمانگەی داواکاری گشتی سلێمانی بە نوسراویان ژمارە (۱۰۲٥/٦) لە (۲۰۱۹/۷/۲) داوایان لە پارێزگای سلێمانی کردووە کە هێزی پێویست بنێرێت بۆ ناحیەی وارماوا بۆ تێکدانی تجاوزەکە، بەڵام تائێستا پارێزگای سلێمانی وەڵامیان بۆ ئەم داوایانە نەبووە.”

.

کامەران عەبدوڵا دەشڵێت، “تائێستا قایمقامیەتی شارەزوور بەتەنها یەک دێڕ پشتیوانی بەڕێوەبەرایەتیمان نەبوون،یەک نوسراویان نەکردووە لە زەرەری تجاوزکاران بێت، لە سەرەتاوە تسلیمی واقعەکە بوون و لەسەنگەری تجاوزکاراندا بوون و هەر لاریان نیە و خەریکی دورینی یاسان بۆ ئەم تجاوزە ئابڕوبەرە.”

.

لەبارەى هەڵوێستى ئەنجونی پارێزگای سلێمانیش، بەڕێوەبەری ناحیەی وارماوا دەشڵێت، “لە 31ی حوزەیرانی 2019ەوە کە یەکەم ڕۆژی تجاوزەکەیە بە یاداشت ئەنجومەنی پارێزگا ئاگادارکراوەتەوە لەم بابەتە و داوای لێپرسینەوەم کردووە لە قایمقام و بەڕێوەبەری ناحیە و شارەوانی، بەڵام نەک هەر ئەوەیان نەکرد،تەنانەت چ وەک لێژنە و چ وەک فراکسیۆنەکان بۆتەنها جارێکیش سەردانیان نەکردین هەر بۆ معلومات نەک اجرائات نەهاتن بزانن ئەم کێشەیە چیە؟ سەردانی ناحیە بکەن سەردانی قایمقامیەت بکەن سەردانی پڕۆژەکە بکەن، یان لانی کەم قایمقام و بەڕێوەبەری ناحیەیان بانگ بکردایە بۆ ڕونکردنەوە، یان وەک لێژنە پەیوەندیدارەکان قسەیەکیان لەم بابەتەدا هەبوایە، بەداخەوە هیچیان نەکرد، لە ئاست بەرپرسیاریەتەکەیاندا نەبوون … بەڵام نابێت دڵسۆزی وخەمخۆری و پشتیوانی (کاک ڕەمەزان نامیق) ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا لە فراکسیۆنی کۆمەڵ نادیدە بگرین کە وەک هەوڵی تاکەکەسی خۆی چەند جارێک سەردانی کردوین، دڵنیاین نە سەرۆکایەتی ئەنجومەن ڕایان سپاردووە نە ئەنجومەن ئاگاداربووە.”

.

ڕاشیگەیاند، “بە یاداشت پەرلەمانی کوردستانمان لەم تجاوزە گەورەیە ئاگادارکردووتەوە، خۆشبەختانە استجابەیان بۆ بابەتەکە هەبووە، لیژنەیەکی تایبەت لە هەموو فراکسیۆنەکان پێکهاتووە بڕیارە سەردانی ناحیە و قایمقام و پڕۆژەکەش بکەن،دواتر بەڕاپۆرت سەرۆکایەتی پەرلەمان و وەزارەتی ناوخۆ لە ئەنجام و سەرنجی یاسایی خۆیان ئاگاداربکەنەوە تا بڕیاری پێویست لەبارەیەوە بدرێت.”

.

لەبارەى وەزارەتی ناوخۆوە، کامەران دەڵێت، “لە سەروبەندی ڕودانی ئەم تجاوزەرە کابینەی نوێی حکومەت پێک دەهات و وەزیری ناخۆش ئەگۆڕا، ئەمە کاری ئێمەی ئەستەم تر کرد بەڵام هەرنەوەستاوین هەندێ بەڵگە و دۆکیۆمێنتی تجاوزەکەمان ناردووە بۆ وەزارەتی ناوخۆ بەئومێدی ئەوەی اجرائاتی پێویست بکەن لەم بارەیەوە.”

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل