Shadow Shadow

پارێزگاری کەرکوک: ئەگەر ئاسایش هەزار کەسمانی دەستگیرکردبێت ئەوە بەهۆی داعشەوە حەوت هەزارمان کوژراون

23:20 یه‌ك شه‌ممه‌ 21 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت ڕایگەیاند، ئەگەر هێزەکانى ئاسایش (یەکێتى و پارتی) لە ساڵی 2003ەوە هەزار بۆ دوو هەزار کەسیانی دەستگیرکردبێت، ئەوە كە “بەهۆی پێشوازیکردن لە داعش لە ناوچەكانماندا زیاتر لە 7000 هەزار كەسمان كوژران و سەربڕدران”.

وتەکانی ڕاكان سەعید، پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت لە میانی کۆنگرەی سیاسیی عەرەبیدا بوو بۆ دۆزینەوە و ئازادکردنی بێسەروشوێنانی عەرەبی کەرکوک کە ئەوان هەردوو ئاسایشی پارتی و یەکێتى تۆمەتباردەکەن بە دەستگیرکردنیان لەدوای ساڵی 2003.

.

راكان سەعید وتی، “کوڕ و ڕۆڵەى ئێوە بەبێ فەرمانی دادوەر دەستگیرکراون و پێویستە بەغدا و هەرێمی کوردستان گفتوگۆ بکەن بۆ ئازادکردنیان.”

مەبەستى ڕاکان جبوری

عەرەبەکانی کەرکوک زیاتر لە هەزار فۆڕمی بێسەروشوێنبوونی کەسوکاریان ڕادەستى پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت کرد و بڕیارە ڕادەستى حکومەتى هەرێم و عێراق بکرێت.

.

لە ساڵی 2014دا و لە سەروبەندی هاتنی داعش، حەڵکی حەویجە کە ڕاکان جبوری خۆیشی خەڵکی ئەو ناوچەیە باوەشیان بۆ داعش کردەوە و بەشێکی زۆر لە عەشیرەتەکان بەیعەتیان بە داعش دا.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل