Shadow Shadow

پارێزگاری هەڵەبجە: حکومەتی هەرێم و عیراق و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی قەرزاری هەڵەبجەن

10:41 شه‌ممه‌ 16 ئادار 2019
article image

ناس کورد-

پارێزگاری هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت هەڵەبجە قەرزی لای حکومەتی هەرێم و عیراق و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەیە و دەبێت بە فیعلی وەک پارێزگای لێبکرێت.

 

ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە، لە یادی 31مین ساڵیادی هەڵەبجەدا ڕایگەیاند: “وەک پارێزگای هەڵەبجە قەرزێکمان لای حکومەتی هەرێم و قەرزێکمان لای حکومەتی عیراق و قەرزێکیشمان لای کۆمەڵگای نێودەوڵەتییە و هەموویان قەرزاری هەڵەبجەن”.

 

لەمیانەی وتارەکەیدا پارێزگاری هەڵەبجە ئاماژەی بەوەشکرد: “هەڵەبجە دەبێت بە فیعلی پارێزگا بێت و لە لایەن حکومەتی هەرێم و عیراق و کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە ئاوڕی جدی لێبدرێتەوە بۆ ئەوەی ئاوەدان بکرێتەوە”.

پێشتریش كامەران مستەفا بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی شەهید و ئەنفالكراوانی هەڵەبجە تایبەت بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند، لەمەراسیمی ئەمساڵدا داوا دەكەن لۆبییەك بكرێت بۆ زیاتر گەشەكردن و ژیانەوەی هەڵەبجە، وەك چۆن دروشمی ئەمساڵی یادەكە بریتییە لە (هەڵەبجە بەرەو ژیان، هەڵەبجە بەرەو هیوا).

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل