Shadow Shadow

پارێزگاری سلێمانی داوای چۆڵکردنی بارەگایەک دەکات کە سۆسیالیست بە “موڵکی کاکە حەمەى” دەزانێت

17:09 شه‌ممه‌ 06 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

پارێزگای سلێمانی داواى چۆڵكردنى باره‌گایه‌ك له ‌محمه‌دى حاجى مه‌حمود ده‌كات كه‌ له ‌شارى سلێمانى تێدا نیشته‌جێیه‌ و حزبى سۆسالیستیش ده‌ڵیت ئه‌و كه‌یسه‌ به ‌سیاسى كراوه‌ و ئه‌و باره‌گایه‌ “موڵكى كاكه‌ حه‌مه‌یه‌ نه‌ك حكومه‌ت”.

دواى ئه‌وه‌ى 17ی مانگی ڕابردوو، پارێزگارى سلێمانى ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی، كه‌ جێبه‌جێكارى دادى سلێمانى ئاڕاسته‌ى پۆلیسى شاره‌كه‌ى كردووه‌، بۆ محەمەدی حاجى مه‌حمود نارد و تێدا داوا ده‌كات چه‌ند موڵکێک كه‌ ده‌كه‌وێته‌ گه‌ڕه‌كى شاڕێى سالم چۆڵ بكات.

.

له ‌وه‌ڵامى ئه‌و داواكارییه‌دا، به‌ختیار كه‌ریم، وته‌بێژى حزبى سۆسیالیست دیموكراتى كوردستان به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند، “ئه‌و بینایه‌ى كه‌ ئێستا كاكه‌ حه‌مه‌ى تێدایه  له ‌ساڵى 1991ه‌وه‌ له‌لایه‌ن حزبى سۆسیالیسته‌وه‌ له‌ جه‌یشى شه‌عبى پاككراوه‌وته‌وه‌ و كاتى خۆیشى بینایه‌كى و]ران بووه‌ كاكه‌ حه‌مه‌ خۆى نۆژه‌نى كردووه‌ته‌وه‌”

وته‌بێژه‌كه‌ى سۆسالیست وتیشى، كاتى خۆى حزبى به‌عس كۆمه‌ڵیك باره‌گاى بۆ جه‌یشى شه‌عبى دابینكردووه‌ و بیناكانیش ناگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ هیچ ده‌زگایه‌كى حكومى و حكومه‌تیش پێویستیان پێى نیه‌ و ئه‌وان باره‌گاكه‌ ،به ‌موڵكى محەمەدی حاجى مه‌حمود” ده‌زانن.

.

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد، چه‌ند جارێك به ‌نوسراوى فه‌رمى داوایان له‌ پارێزگارى سلێمانى و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كردووه‌ و محەمەدی حاجى مه‌حمودیش داواى تاپۆكردنى لێكردوون و جوڵاندنى ئه‌و كه‌یسه‌ش له ‌ئێستادا بۆ مەبەستی ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌. به‌وته‌ى به‌خیتار كه‌ریم، ئه‌وان كه‌س به‌میراتگرى حزبى به‌عس نازانن تاوه‌كو ئه‌و باره‌گایه‌ى ڕاده‌ست بكه‌نه‌وه‌.

به‌رپرسه‌كه‌ى حزبى سۆسیالیست له‌باره‌ى مافه‌كانى محەمەدی حاجى مه‌حموده‌وه‌ به‌سه‌ر حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه‌ وتیشى، “تائێستا سكرتێره‌كه‌مان سودمه‌ند نه‌بووه‌ به‌پێدانى هیچ جۆره‌ موڵكێك و مافى ئه‌وه‌شى هه‌یه‌ ئه‌و موڵكه‌ى له‌سه‌ر تاپۆبكرێت.”

.

له‌ڕووى یاساییه‌وه‌، كه‌یسى ئه‌و خانووه‌ى كه‌ محەمەدی حاجى مه‌حمودى  له ‌سلێمانى تێدا نیشته‌جێیه‌ بۆ ساڵى 2002 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و تا ئێستاش به‌هه‌ڵواسراوى ماوه‌ته‌وه‌.

 

 

پارێزگاری سلێمانی داوای چۆڵکردنی بارەگایەک دەکات کە سۆسیالیست بە "موڵکی کاکە حەمەى" دەزانێت پارێزگاری سلێمانی داوای چۆڵکردنی بارەگایەک دەکات کە سۆسیالیست بە "موڵکی کاکە حەمەى" دەزانێت

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل