fbpx
Shadow Shadow

پارێزگاری بەغدا دەستیلەکارکێشایەوە

13:35 یه‌ك شه‌ممه‌ 06 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ئەمڕۆ یەکشەممە، 6ی تشرینی یەکەمی 2019، فەلاح جەزائیری، پارێزگاری بەغدا دەستیلەکارکێشانەوەى خۆی ئاڕاستەى ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا کرد و بە کۆی دەنگ قبوڵ کرا.

.

ئاژانسی ئەنادۆڵو لەزاری چەند سەرچاوەیەکەوە ئاماژەى بەوەکردووە، “وه‌ك نیگه‌رانی له‌ كوشتنی خۆپیشانده‌ران له‌ به‌غدا ده‌ستی له‌ پۆسته‌كه‌ی هه‌ڵگرتووه‌.”

.

بەپێی هەواڵی کەناڵی فەرمی حکومەتى عێراق، دەستلەکارکێشانەوەی فەلاح جەزائیری بە کۆی دەنگی ئەنجومەنەکە کە 58 ئەندامی هەیە قبوڵکراوە و دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆسته‌كه‌ تاوەکو پێنج ڕۆژ تر كرده‌ووه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی پارێزگارێكی نوێ بۆ به‌غدا.

.

فەلاح جەزائیری لە کۆتاییەکانى کانونی یەکەمی 2018، بە دەنگی 32 ئەندامی ئەنجومەنى پارێزگا و لەسەر لیستى فەتح بووە پارێزگار.

.

فەلاح ساڵی 1960 لەدایک بووە و بڕوانامەى بەکالۆریۆسی هەیە لە کشتوکاڵ و پێشتر ئەندامی ئەنجومەنى پارێزگاکە بووە.

.

ماوەى پێنج ڕۆژە خۆپیشاندانی سەرتاسەری زۆربەى پارێزگاکانى ناوەڕاست و خواروی عێراق گرتووە و داوای “دەستلەکارکێشانەوەی سێ سەرۆکایەتییەکە و دابینکردنی خزمەتگوزاری و نەهێشتنی گەندەڵی” دەکەن.

.

خۆپیشاندانەکان بوونەهۆی دروستبوونی ئاڵۆز و پێکدادان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان، بەپێی دواین ئاماری بەرکەوتووان کە کۆمسیۆنى مافی مرۆڤی عێراقی بڵاویکردووەتەوە، تائێستا نزیکەى 100 خۆپیشاندەر کوژراون و نزیکەى چوار هەزاری تر برینداربوون، ئەوە جگە لە دەستگیرکردنی زیاتر لە 500 کەس.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل