fbpx
Shadow Shadow

"ئەوەى پابەند نەبێت بە تاوانى دەستبردن بۆ سامانى گشتى دەدرێتە دادگا"

پارێزگارى هەولێر ماوەى یەک مانگى دیاریکرد بۆ ئەو ماڵ و شوێنانەى پێوەرى کارەبا و ئاویان نەبەستوە

10:31 پێنج شه‌ممه‌ 28 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

پارێزگارى هەولێر ماوەى یەک مانگى دیاریکرد بۆ ئەو ماڵ و کارگە و شوێنانەى کە پێوەرى ئاو و کارەبایان نەبەستوە، هۆشدارى دەدات ئەوەى پابەند نەبێت “سزاى توند دەدرێت”.

,

لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا فرسەت سۆفى، پارێزگارى هەولێر ڕایگەیاند: “لە بەروارى 1/12/2019وە بۆ ماوەى یەک مانگ و تا 1/1/2020، وەک دەرفەت بۆ هاوڵاتییان دیاریکراوە کە ئەو شوێن و ماڵانەى پێوەرى ئاو و کارەبایان نەبەستوە هەستن بە بەستنى، ئەوانەشی کە کارەبا و ئاویان بە دزى بردووە بیبڕن لەو ماوەیەدا”.

,

فرسەت سۆفى هۆشداریدا لە ئەگەرى پابەند نەبوون بەو هەنگاوە و وتى: “لەپاش ئەو ماوەیەوە ئەگەر هەر هاوڵاتییەکى سنورى پارێزگاى هەولێر بە گوندەکانیشەوە پابەند نەبوبێت و پێوەرى ئاو و کارەباى نەبەستبێت، چی ماڵ بێت یان کارگە و شوێنى دیکە ئەوا سزاى توند دەدرێت، کە سزاى مادى و دادگاییکردن بەدواى خۆیدا دێنێت و ڕەچاوى هیچ کەسێکیش ناکرێت”.

,

پارێزگارى هەولێر ئەوەشى خستەڕو، بەستنى پێوەرى ئاو و کارەبا هۆکار دەبێت بۆ ئەوەى ڕەوشى کارەبا و ئاو باش بێت، بۆ ئەم هەڵمەتەش سەرۆکى حکومەت و وەزیرى ناوخۆ پشتیوانییان لێکردوون.

,

ئەوەشى ئاشکراکرد، 40 بۆ 45%ى کارەباى هەولێر بەهەدەر دەڕوات کە بەشێکى زۆرى بەبێ پێوەر یان بە “دزى” لەلایەن هاوڵاتییانەوە براوە، بۆیە ئەوانەى لەپاش 1/1ى ساڵى نوێوە پابەند نەبوبن ئەوا بە تاوانى “دەستبردن بۆ سامانى گشتی” دەدرێنە دادگا.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل