fbpx
Shadow Shadow

پۆلیسی هەولێر: کەسى تاوانبار یەکماڵ بوە لەگەڵ قوربانییەکان

پارێزگارى هەولێر: ئەو کەسانەى خێزانە پێنج کەسییەکەیان کوشتوە بەتوندترین شێوە سزا دەدرێن

20:54 هه‌ینی 04 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

پارێزگارى هەولێر لەبارەى ڕوداوى کوشتنى خێزانە پێنج کەسییەکە ڕایگەیاند، ئەو کەسانەى ئەو تاوانانەیان ئەنجامداوە بە توندترین شێوە سزا دەدرێن.

,

لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا فرسەت سۆفى، پارێزگارى هەولێر ڕایگەیاند: “ئەو تاوانەى بەرامبەر ئەو خێزانەى کە خەڵکى ڕۆژئاواى کوردستانن ئەنجامدراوە، وەک ئەوە وایە بەرامبەر ئێمە ئەنجامدرابێت، تاوانێکى قێزەونە و تاوانباران دەستگیرکراون و بەتوندرین شێوەش سزا دەدرێن”.

,

لەبارەى گەڕاندنەوەى تەرمى قوربانییەکان بۆ زێدى خۆیان بۆ ڕۆژئاواى کوردستان، فرسەت سۆفى وتى، بەهەموو شێوەیەک هاوکار دەبن بۆ گەڕاندنەوەى ئەو تەرمانە و سەرەخۆشى لە بنەماڵەکەیان کرد.

,

لاى خۆشییەوە عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەرى پۆلیسی هەولێر ئاشکرایکرد: “کەسى سەرەکى کە تاوانەکەى ئەنجامداوە دانى بە تاوانەکەیدا ناوە، کە ئەو کەسە لەگەڵ ئەو خێزانەى کە کوشتونى یەکماڵیش بوە و هاتووچۆ لەنێوانیان هەبوە”.

,

بەڕێوەبەرى پۆلیسی هەولێر وتیشی: “تاوانبارەکە چوەتە ماڵى قوربانییەکان پێکەوە سەر ئۆتۆمبێلەکەى کەوتون بە خواستى خۆیان، بردوونى بۆ کێڵگەیەکى خۆی و لەوێ کوشتویانێتى، ئەو چەکەشى تاوانەکەى پێ ئەنجامدراوە جۆرى کڵاشنکۆف بوە و دەستى بەسەردا گیراوە”.

,

ئەو کەسەى دانى بە تاوانەکەدا ناوە، بە مادەى 406 دەستگیرکراوە، پارێزگارى هەولێریش وتى، چاوەڕوانى دادگا دەکەن بۆ ئەوەى سزایان بۆ دەرکا و جێبەجێبکرێت بەسەر تاوانبارەکەدا.

,

شەوی ڕابردوو، خێزانێکی پێنج کەسی لە گوندێکی نزیک هەولێر سەرجەمیان کوژرابوون، ئێوارەى ئەمڕۆش ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتباری ڕووداوەکەی ڕاگەیاند.

,,

ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەکردبو: “تۆمەتبارەکە سه‌ره‌تا سه‌رۆکی خێزانه‌که‌ى به‌ گوله‌ کوشتووه‌، دواتر هاوژینه‌که‌ی و دواتر هه‌ر سێ منداڵه‌کەی کوشتوە کە تەمەنیان پێنج و حەوت و 11 ساڵان بوون”.

,

,

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل