Shadow Shadow

"دانی بە تاوانەکەیدا ناوە"

پارێزگاری پێشووی تاران هاوسەرەکەی خۆی کوشتووە

19:47 سێ شه‌ممه‌ 28 ئایار 2019
article image

ناس کورد

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە پارێزگاری پێشوی تارانی پایتەختی ئێران بەهۆی کێشەیەکی خێزانیەوە هاوسەرەکەی خۆی کوشتووە و لە لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسدا دانی بەتاوانەکەیدا ناوە.

.

ئەمڕۆ سێشەممە 27ی ئایاری 2019 میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە محەمەد عەلی نەجەفی پارێزگاری پێشوی تاران هاوسەری دووەمی خۆی بەناوی میترا ئوستاد لە ماڵەکەی خۆیدا بە فیشەک کوشتووە.

.

محەمەد شەهریاری سەرۆکی دادگای تاوانەکانی تاران بە سایتی فەرمی ئەو وڵاتەی ڕاگەیاندووە نەجەفی دانی بە تاوانەکەیدا ناوەو بە ئەفسەرانی لێکۆڵینەوەی وتووە هۆکاری کوشتنەکە پەیوەندی بە کێشەی خێزانیەوە بووە.

.

پۆلیسی تاران رایگەیاندووە روداوەکە بەیانی ئەمڕۆ لە یەکێک لە شوقەکانی شارۆچکەیەکی رۆژئاوای تاران رویداوە، تەرمەکەی لە گەرماوی ماڵەیەکدا لە لایەن کوڕەکەی و شۆفێرەکەیەوە دۆزراوەتەوە.

چەند میدیایەکی ئێران بڵاویانکردوەتەوە، میترا بە نیاز بووە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانی ساز بکات بەڵام پێش ئەنجامدانی چاوپێکەوتنە کوژراوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل